میترۆ
دژی وتەکانی هاوڵاتییەک لە بەرنامەیەکی كهناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی، بەشێک لە پێشمەرگە دێرینەکان لە بەردەم ئێن ئاڕ تی گردبوونەتەوە و رایانگەیاند، سکاڵا لەسەر کەناڵەکە تۆماردەکەن.
لەیاداشتێکدا بەشێک لە پێشمەرگە دێرینەکان ئاماژەیان بەوەدا، هەموو رێگەیەکی یاسایی لەو بارەیەوە دەگرنە بەر و تەنها مەبەستیان لە گردبونەوەکە گەیاندنی یاداشتەکەیان بووە.
گردبوونەوەی پێشمەرگە دێرینەکان لەکاتێکدایە کە پێشتر لەبەرنامەیەکی ئێن ئاڕتیدا هاوڵاتییەک بۆچوونی خۆی لەبارەی پێشمەرگە و بەرپرسانی حکومڕانی هەرێم دەربڕیبوو.