میترۆ، وێستگه نیوز
ئیدریس سایلگان، په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی دیجله له‌لایه‌ن دادگایه‌كی توركیاوه به 8 ساڵ زیندانی سزا درا.
شه‌شه‌مین دانیشتنی دادگا ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ئیدریس سایلگان، په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی دیجله (DÎHA) له دادگای سزا قورسه‌كانی شاری مووش له باكوری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه به گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی حوكمی یاسا (BHQ) به‌ندكرابوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا جگه له سایلگان، پارێزه‌ر بارش ئۆفلاس، وته‌بێژی ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد (OGÎ) حه‌قی بۆلتان، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی یاسا و میدیا (MLSA) پارێزه‌ر زه‌لال په‌لین دۆغان، خانه‌واده و هاوپیشه‌كانی ئیدریس سایلگان ئاماده بوون.
ئیدریس سایلگان، له 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2016ه‌وه به‌ندكراوه، ئه‌مڕۆش دادگا سزای 8 ساڵ زیندانیی بۆ بڕیه‌وه.