فیلمێکی کوردیی بوو بە براوەی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی CKF لە وڵاتی بەریتانیا





میترۆ، ده‌نگی‌ ئه‌مریكا 
کورتە فیلمێکی کوردیی بوو بە براوەی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی CKF لە وڵاتی بەریتانیا و دەرهێنەرەکەشی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرت.

فیلمی پێکەنین و بیرچوونەوە لە دەرهێنانی هەوراز محەمەدە و، ‌ کورتە فیلمێکی کوردییە کە باس لە کوردستانی سەرەتای سەدەی بیست ئەکات وەختێک ئەلکێنرێت بە دەوڵەتی عێراقەوە.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، دەرهێنەری کورتە فیلمی پێکەنین و بیرچوونەوە، هەوراز محەمەد باسی لە ناوەڕۆکی فیلمەکە کرد کە تێیدا خەڵکانێک لە چایخانەیەک دانیشتوون، بێتاقەتن، سەریانئێشێت‌ و بەهۆی بۆردوومانی هاوپەیمانانەوە چا نەهاتووەتە ئەو ناوچەیەوە و خەڵکیش هۆکاری سەرئێشەکەیان بۆ چانەخواردنەوە ئەگەڕێننەوە. دواتر نوێنەرێکی هاوپەیمانان دێت و لەبەرامبەر پێدانی چا داوای مۆرکردنی پەیماننامەیەکیان لێئەکات بۆ ڕازیبوون بە چوونە سەر دەوڵەتی عێراق.

کورتە فیلمی پێکەنین و بیرچوونەوە‌ تاکو ئێستا لە چەندین فیستیڤاڵی فیلمدا بەشداریکردووە و چەندین خەڵاتیش بردووەتەوه، لە نێویشیاندا خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیCKF لە وڵاتی بەریتانیا ‌.

کورتە فیلمی پێکەنین و بیرچوونەوە لە دەرهێنانی هەوراز محەمەدە کە باس لە سەرەتای سەدەی بیستی کوردستان ئەکات و فیلمێکی مێژوویی سیاسییە.


PM:01:57:26/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌