وەزیری رۆشنبیری : دژی سانسۆرو چەوشەكاری و هەواڵی درۆم



وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان حەمەی حەمە سەعید، رایگەیاند خەباتی من بۆ ئازادی بووە، لە ماوەی بەرپرسیارێتیم لە وەزارەت كارێك ناكەم لە رێنماییەكاندا ئازادی كۆتوبەند بكرێت سانسۆر بخرێتە سەر ئەو بەرهەمانەی ژماری سپاردنی پێدەدەین.
قسەكانی وەزیری رۆشنبیری لە میانەی كۆبونەوەیەكیدا بوو ئەمرۆ دووشەممە 22ی ئابی 2022لە سەنتەری میترۆ، لەگەڵ ستافی رێكخراوەكە بە یاوەری بەرپرسی مەكتەبی وەزیر ئەیووب هەورامی،  ئامادەبوونی تاریق فاتیح سەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی، رێزان مەجید پەیامنێری كوردسات نیوز ، بێستوون محمد پەیامنێری كەناڵی سپێدە، چراخان حسێن هەواڵسازی گۆڤاری ژن، لەنیا بەختیار پەیامنێری وێستگەنیوز، رۆژنامەنووس ساڤۆ سەردار.
سەرەتا رێكخەری سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی وەزیری رۆشنبیری كرد و سوپاسی كرد كە بانگهێشتنامەكەی سەنتەری میترۆی قبوڵكردوە.
باسی لەوەكرد كە دوو پرس هەیە لەم كۆبونەوەیە دەمانەوێ گفتوگۆ لەسەر بكەین، كە پەیوەندیدارن بە پرۆژەی سەنتەری میترۆ، هەڵمەتی (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان)، هەروەها ئەو پرۆژەیەی وەزارەت دەرباری رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی ووتی" بۆ ئەوەی یەكەم پشتیوانی تۆمان دەوێ و بۆ ئەوەیتریان زانیاریمان دەوێ"
وەزیری رۆشنبیری هەندێ رونكردنەوەی دەربارەی ئەو دوو پرسە خستە روو، رایگەیاند " پشتیوانی تەواوی هەڵمەتەكەتان دەكەم دژ بە چەواشەكاری و هەواڵی ناڕاست"
باسی لەوەشكرد كە پرۆژەیەكیان هەیە بە ناوی ( رێكخستنی فریكوێنسی) كە هەمواركردنی رێنمایی ژمارە یەكی ساڵی 2014 یە، هەروەها رێنمایی بۆ كاری میدیای كە پشت ئەستورە بە یاسای رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان، ووتی" خەباتی من بۆ ئازادی بووە، لە ماوەی بەرپرسیارێتیم لە وەزارەتدا كارێك ناكەم لە رێنماییەكاندا ئازادی كۆتوبەند بكرێت سانسۆر بخرێتە سەر ئەو بەرهەمانەی ژماری سپاردنی پێدەدەین" 
 لە كۆبونەوەدا ئامادەبووان سەرنجی خۆیان خستە روو بە پێویستیان زانی كە هەر رێنماییەكی نوێی وەزارەت لەگەڵ پسۆرانی میدیا و دەزگاكانی راگەیاندن راوێژ بكرێت.
لە كۆتایدا تیمی میترۆ سوپاسی رونكردوەو زانیارییەكانی وەزیری رۆشنبیریان كرد.
#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضلیل
#Anti_disinformation_campaign


PM:02:33:22/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌