یارا شێرزاد هەفتەی داهاتوو یەکەمین پێشانگای شێوەکاریی لە ئەڵمانیا دەکاتەوە و تاوەکو مانگی شوباتی 2023 بەردەوام دەبێت.
یارا شێرزاد، شێوەکارە و نزیکەی دوو ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیت و لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی 'دیاسپۆرا' رایگەیاند، لە منداڵییەوە خولیای وێنەکێشانی هەبووە، هەروەها پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی هەولێری تەواوکردووە، گوتی: "پێنجشەممەی داهاتوو پێشانگاکە دەکەمەوە و بە ناونیشانی هێز و هونەرە".
گوتیشی: "ئەو وێنانەی لە پێشانگەکە نمایشی دەکەین بەشێوەی جیاواز دروستکراون و پێشانگەکە تاوەکو مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت".
یارا شێرزاد روونیکردەوە، گرنگە دایک و باوکان گرنگی بە بەهرەی منداڵەکانیان بدەن، چونکە پاڵپشتیکردنی منداڵ هۆکاری دروستبوونی کەسێکی زیرەک و لێهاتووە لە هەر بوارێک کە منداڵەکە بەهرەی تێدا هەبێت.
-Rudaw