نەوەی تاقانەیەکی ئەنفال براوەی یەکەمی خەڵاتەکانی ڕوانگەیە




ڕۆژی هەینی بەرواری 25/11/2022  لە هۆڵی سەعد عبدللە لە شاری هەولێر ئیڤێنتی خەڵاتەکانی ڕوانگە بۆ ساڵی 2022 بەڕێوەچوو، بەختیار عەزیزی تەمەن 19 ساڵ کە یەکێک بوو لە پاڵێوراوەکانی بەشی دەستپێشخەری کار، توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و لە لایەن جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێڕاق خەڵاتەکەی پێبەخشرا

بەختیار نەوەی عزیز حمەنجم رسوول ـە کە 9 کەس له خێزانەکەی ئەنفال کراون و یەکێکە له تاقانەکانی ئەنفالی گەرمیان و خێزانەکەی دانیشتووی ناحیەی ڕزگاریە، بەختیار لە تەمەنی 17 ساڵی بیرۆکەی پلاتفۆڕمێکی چاتبۆتی هەبوو بۆ ئەوتۆمەیت کردنی پەیجی فەیسبووک و ئینستاگرام و وەڵامدانەوەی تۆماتیکی، پاش ئەوەی بەختیار توانی متمانەی کۆمپانیای مێتا بەدەست بهێنێت، لە ساڵی 2020 نوسینگەی بۆتۆلۆنی دامەزراند و بوو بە یەکێک لە دابینکەرە فەرمیەکانی مێتا تەکنەلۆجی " Officia Meta Tech Provider " هەروەها لە ساڵی 2022 نوسینگەکەی بەختیار بوو بە یەکێک لە Meta Agency Partner ـەکان لە عێڕاق

بزنسەکەی بەختیار ئێستا 300 بەکارهێنەری چالاکی هەیە کە نێویاندا کۆمپانیا و دامەزراوەی گەورە هەن، هەروەها بەختیار توانیویەتی 12 کەس بە شێوەی فول تایم و ڕیمۆت بخاتە سەر کار کە تەمەنی هەموویان لە بەختیار گەورەترە

دەربارەى خەڵاتەکانی روانگە

دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان  و عیراق وەردەگرێت کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لە بوارەکانی کورتە چیڕۆک(زمانی کوردی)، کورتە چیڕۆک (زمانی عەرەبی)، کورتە فیلم، فۆتۆگرافیی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، دەستپێشخەری کار، هۆنراوە (زمانی کوردی)، هۆنراوە (زمانی عەرەبی)، پڕۆگرامسازی.

 هەر لاوێکیش بیەوێت بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەتوانێت دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەر بوارێک لەم بوارانەی سەرەوە بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگێندرێت.

و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ڕێکدەخرێت، خەڵاتی روانگە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر یەک لە بوارەکانیان بەدەست هێناوە.


AM:11:30:28/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 2016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌