ميترۆ,شار
له‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ى دواى 10 ڕۆژ له‌دیارنه‌مانى ته‌رمه‌كه‌ى به‌شێوێندراوى سوتێندراوى دۆزایه‌وه ئاسایش هاته‌ده‌نگ‌و زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كات، وتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ده‌ڵێت:"چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون".
دواى 10 ڕۆژ له‌دیارنه‌مانى ژنێك، ته‌رمه‌كه‌ى به‌شێوێندراوى‌و سوتێندراوى دۆزرایه‌وه، شارپرێس له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه زانیویه‌تى، چه‌ند كه‌سێكیش ده‌ستگیركراون.
عه‌مید ئارام وتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین بەشارپرێسی ڕاگەیاند، دوای 10 ڕۆژ لەدیارنەمانی تەرمی ناسکە قادر كه تەمەنی 47 ساڵەو خاوەنی پێنج منداڵەو دانیشتوی شارۆچکەی چوارقوڕنەیه، بەسوتێنداوی لەنزیک دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە.
ده‌شڵێت:"دوای بەدواداچون‌و لێکۆڵینەوە چەند کەسێک لەسەر ئەو دۆسیە دەستگیراکراون لەدادگا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، لە 13ى ئەم مانگەدا ئه‌و ژنه بێسەروشوێن بوو، دوای گەڕانێکی زۆر لە 24ى مانگ تەرمەکەی لەلایه‌ن ئاسایش‌و پۆلیسی ڕاپەڕین لەژێر گڵ بەسوتێندراوی دۆزرایەوە کە ئاسەواری ئەشکەنجەی پێوەدیاربوە.