میترۆ
له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا پۆلیسی ئاماده‌ی به‌سڕه و سوپای عێراق، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چوار میدیاكاری كورد و به‌شه‌ق و به‌دار لێیان ده‌ده‌ن.
رۆكان جاف، په‌یامنێر و نێردراوی زووم نیوز، به میترۆی راگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی یارییه‌كانی كه‌ندا و نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19ی كانوونی دووه‌می 2023 من‌و و ێنهگرهكهم (كارزان كاكه ره‌ش، نیهاد حه‌سه‌ن په‌یامنێری ئاپۆڕا، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا په‌یامنێری باس نیوز) چوینه یاریگای (جزع النخله) له ده‌رگای ژماره 6 وه‌ستابووین و خه‌ڵكێكی زۆر له‌وێ كۆببونه‌وه و پۆلیسیش رێگه‌ی نه‌ده‌دا بچنه ژوره‌وه".
وتیشی" به‌هۆی زۆری و قه‌ره‌باڵغی شوێنه‌كه‌وه بوو به پاڵه‌په‌ستۆ و ئێمه‌ش سه‌رقاڵی په‌خشی راستهوخۆبووین و پۆلیسی ئاماده‌یی به‌سڕه و سوپای عێراق هاتن بۆمان و كه زانیان رۆژنامه‌وانی كوردین، هێرشیان كرده‌سه‌رمان و به‌شه‌ق و به‌دار لێیان داین".
رۆكان جاف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،" كه سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانیانمان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت".