بەرپرسی نوسینگەی یونامی لەهەرێمی كوردستان سەردانی میترۆی کرد



دیداری نێوان ریكاردۆ رۆدریگێز بەرپرسی نوسینگەی یونامی لەهەرێمی كوردستان  United Nations Erbil و تیمی میترۆ دەرفەتێكی گرنگ بوو بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا دەربارەی رەوشی مافی مرۆڤ.
ریكاردۆ پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانی سەنتەری میترۆ، لە چاودێری یاسای رۆژنامەگەری و زانیاری و راهێنانی رۆژنامەنووسان و هەڵمەتی رووبەرووبوونەوەی هەواڵ و زانیاری ساختە.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) نێردەیەكی سیاسییە و لە ساڵی ٢٠٠٣ بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە ١٥٠٠ لەسەر داوای عیراق دامەزراوە و لەوكاتەشەوە لەكاردایە و دواییش لە ساڵی ٢٠٠٧ دەورەكەی بەگوێرەی بڕیاری ١٧٧٠ فراوان كرا..  
یونامی ئەركی دانی راوێژ و هاوكاریكردنی حكومەتی عیراق و خەڵكەكەی لە چەندان بواردا پێ سپێردراوە. ئەمەش ئاشتبوونەوەی نیشتمانی و گفتوگۆی سیاسی گشتگر و پێشكەوتوو دەگرێتەوە لەگەڵ هاوكاریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرەو ئەنجامدانی سەرژمێری نیشتمانی و ئاسانكاریكردن بۆ گفتوگۆی هەرێمی لەنێوان عیراق و دراوسێكانیدا و گەشەدان بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و چاكسازی یاسایی و دادی.





PM:12:39:22/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌