لە دە ساڵی داھاتوودا نزیکەی دوو ملیۆن دانیشتووی نەینەوا ئاوارە دەبن




میترۆ,كوردستان نيوز

مەترسییەکانی کەمبوونەوەی ئاو لە پارێزگای نەینەوا ھەڕەشەی ئاوارەبوون لە نزیکەی دوو ملیۆن دانیشتووی پارێزگاکە دەکات.

ژمارەیەک رێکخراوی عێراقی و نێودەوڵەتی تایبەت بە ژینگە لە راپۆرتێکی ھاوبەشیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، مەترسییەکانی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە سنوری پارێزگای نەینەوا بە گشتی و خۆرئاوای پارێزگاکە بەتایبەتی رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە و ئەگەر چارەسەری بەپەلەشی بۆ نەدۆزرێتەوە لە ماوەی دە ساڵی داھاتوودا نزیکەی دوو ملیۆن دانیشتووی پارێزگای نەینەوا ناچار دەبن ناوچەکانیان چۆڵ بکەن و ئاوارە ببن.

وەزارەتی ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەم ساڵانەی دواییدا لە سنوری پارێزگای نەینەوا کەمترین باران باریووە و وشکەساڵی بەرێژەیەکی زۆر پارێزگاکەی گرتووەتەوە و بووەتە مەترسی لەسەر کۆی دانیشتوانی پارێزگاکە بە گشتی و شارۆچکەکانی شنگال و تەلەعفەر و بەعاج بەتایبەتی کە پێشبینی دەکرێت بەھۆی بێئاوییەوە ناچار ببن ناوچەکانیان بەجێبھێڵن و ئاوارە ببن.





AM:10:21:05/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌