K24 – میترۆ
دوای ئه‌وه‌ی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی ئه‌لجه‌زیره بۆ راگه‌یاندن، رێككه‌وتنی هاوكارییان له بواره‌كانی راوێژی میدیایی واژووكرد و رێكه‌وتنه‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چه‌ندین خوولی جۆراوجۆر له‌باره‌ی كار و ته‌كنیكی میدیا به‌ڕێوه‌چوو و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌ڕه‌ی فه‌رمی په‌یمانگه‌ی ئه‌لجه‌زیره بۆ راگه‌یاندن، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌یی كوردستان24 رێنوێنی (دلیل)ێك له‌باره‌ی چۆنییه‌تی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك له ته‌له‌ڤزیۆن به زمانی كوردی بڵاوكرایه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رێنوێنییەکە گرنگترین ئه‌و زانیاری و هەڵسوکەوتانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك ده‌ستپێك بۆ پیشه و كاری پەیامنێری رۆژنامەوانی و هه‌روه‌ها بەرهەمهێنانی راپۆرتی مەیدانی بۆ تەلەفزیۆن، ده‌خاته‌ڕوو.