باسمان لە رەوشی رێكخراوەكانی كۆمەڵەی مەدەنی، دەرفەت و ئاستەنەگەكانی بەردەم كارەكانیان كرد، جەختمان لە گرنگی هەمئاهەنگی نێوان دامەزراوەكانی هەرێم و كۆمەڵی مەدەنی كردەوە.
داوامان كرد تیمی راوێژكاران لە سەرۆكایەتی هەرێم چاودێری ئەو رێنماییانە بكەن كە لە وەزارەتەكانەوە دەردەچن و یاسا بەركارەكانی وەك یاسای رۆژنامەگەری و مافی زانیاری پێشێل دەكەن، كۆتوبەند بۆ ئازادی رادەربڕین زیاتر دەكات.
باسمان لە تازەترین رێنمایی وەزارەتی رۆشنبیری كرد كە لە ژێر ناونیشانی (رێنمایی ژمارە 1 ساڵی 2023 تایبەت بە كاری میدیایی لە هەرێمی كوردستان) دەرچووەو، لە ژمارە 305ی لە 22ی ئایاری رابردوو بڵاوكراوەتەوە.