میترۆ پشتیوانی بۆ سان جۆڵا دەربڕی



رۆژی دوو شەممە 30ی ئەیلولی 2024 تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە چالاكوانی سیاسی (سان جۆڵا) كرد پشتیوانی خۆیان بۆ چالاكییەكانی لە هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر ئەو هەڵمەتە ناشرینەی بەرامبەری بەرپا كرا. 

  گفتوگۆ گەرم بوو لەبارەی ژینگەی ناو سۆشیال میدیا،  ئەو دیاردەیەی كە هەواڵی درۆ و هەڵبەستراو هەروەها ئەو كەشە ترسناكەی گومان و بێمتمانەییە سەریهەڵداوە و هەنگاو بۆ كاڵكردنەوەی نانرێت.

رێكخەری میترۆ تیشكی خستە سەرچەواشەكاری و هەواڵی درۆ و هێرش بۆ سەر كەسێتی مرۆڤ، پەنابردن بۆ ئاشكراكردنی نهێنی كەسی، دەستكاریكردنی وێنەو ڤیدۆ و دەنگ، زانیاری نادروستی مەبەستدار، ووتی ئەمانە فاكتەری بەهێزن هاوڵاتیان راست و هەڵەیان بۆ جیاناكرێتەوە، متمانەیان بە میدیای راستگۆ و پیشەوەر نەمێنێت. 

وتیشی تا ووردبیتەوە دەبینیت كە هەواڵی ساختە كۆمەڵگای بە ئامانج گرتووە، درۆی لێكردون بە راستی، چەواشەكاری گەورە دەكرێت و راستی پەردەپۆش دەكرێت، تیشك دەخرێتە سەر زانیاری درۆ، حەقیقەت دەكرێتە تاریكییەوە، لە بەردەم ئەم لێشاوە لە زانیاری و هەواڵ، زەمینە باشتر خۆش دەبێت بۆ خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و پەردەپۆشكردنی دیاردەی بەربڵاوی گەندەڵی، زەرەرمەندیش تەنها حەقیقەتە و هاوڵاتیان  نازانن بڕوا بە كام هەواڵ و زانیاری بكەن؟

هەروەها جەختیكردەوە " پشتیوانیت دەكەین لەبەرامبەر ئەو شاڵاوە لە بوختان و درۆ كە لەسەر كارەكانت بڵاودەكرێنەوە"
لەبەرامبەردا چالاكوانی سیاسی (سان جۆڵا) سوپاسی رێكخەری تۆڕی هاوپەیمانی 19ی كرد بۆ رێكخستنی دیدارەكە و سەرسامی خۆی بۆ كارو هەڵوێستەكانی میترۆ دەربڕی.


PM:12:01:01/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌