میترۆ پێشوازی لە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كرد




ئەمرۆ 13ی ئایار 2025، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە جوانڕۆ محمد، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان كرد.
سەردانەكە دەرفەتێك بوو بۆ گفتگۆ لەبارەی فەزای مەدەنی و رەوشی ئازادی كاری رۆژنامەنووسان و بزوتنەوەی ناڕزایەتی هاوڵاتیان بۆ مافە رەواكانیان. 
جوانڕۆ محمد، لەكاتی كاركردنیدا لە رۆژنامەی هاوڵاتی، پاشان میدیای بزوتنەوەی گۆڕان، رۆژنامەنوسێكی پیشەیی بووە، یەكێك بووە لەو رۆژنامەنووسانەی بەردەوام پشتیوانی سەنتەری میترۆو ئامانجەكانی بووە، ئێستاش میترۆ كاك جوانڕۆ بە نوێنەری خۆی دەزانێت لە كاری داهاتووی لە پەرلەماندا.

سەنتەری میترۆ چاوەڕوانە بە هەمان پرەنسیپی كارەكانی پێشووی نزیك بێت لە خەم و داخوازی خەڵكی كوردستان و پشتیوانیكردنی لەو پرۆژە یاسایانەی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و فراوانكردنی ئازادییەكان بێت.


AM:12:53:14/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌