د. جەبار پسپۆری نەخۆشی دەروونی، ئامادەیی دەردەبڕێ وەك خۆبەخش پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بێت بە تایبەتیش ئەوانەی لەكاتی كاركردنیاندا زەبرێكی دەروونیان بەردەكەوێت یان پێویستییان بە هەر جۆرە خزمەتگوزارییەكە بۆ پاراستنی ئارامی دەروونییان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2025، لەگەڵ دكتۆر جەبار حەمە صاڵح باسمان لەو رێوشوێنانە كرد كە دەبنە پاڵپشت بۆ بارێكی دەروونی ئارام بۆ رۆژنامەنووسان لەكاتی كاركردنیان لە ژووری هەواڵ و لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتی ناوچەی شەڕو و كارەساتی سروشتی.
چەندین توێژینەوە پشتڕاستیان كردووەتەوە كە دڵەڕاوكێ، خەمۆكی و فشاری دوای كارەسات (PTSD) لە باوترین كاریگەرییەكانی تەندروستی جەستەیی و دەروونی لە سەر رۆژنامەنووسان.
سەنتەری میترۆ سوپاسی دكتۆر جەباری كرد، خۆشحاڵییان دەربڕی كە وەك راوێژكارێكی خۆبەخش پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بكات.