سەكۆی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی راگەیەندرا



بەرپرسی پەیوەندییەكانی سەنتەری میترۆ رایگەیاند بە ئامانجی خستنەرووی  رەوشی هەڵبژاردن و رۆڵی دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە پشتگیری پرۆسەی هەڵبژاردن و چاودێریكردن، (سەكۆی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی) راگەینرا.
رۆژی دووشەممە 19ی ئایاری 2025 لە هۆڵی ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بە ئامادەبوونی بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی  حكومی و سەندیكاو رۆژنامەنووسان، سەنتەری میترۆ و ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كۆبونەوەیك بەڕێوەچوو.
سێوە سیروان رایگەیاند، سەنتەری میترۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەك ئەندامێكی تۆڕی شەمس بەشدار دەبێت لە پرۆسەی هۆشیاری و چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵژاردن ووتی"ئەم كۆبوونەوەیە تۆڕی شەمس سەرپەرشتی كرد، لەهەر پارێزگایەك سەكۆیەك پێكدەهێنرێت بۆ ئەم مەبەستەش سەكۆی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی دامەزرا"
ووتیشی "  لە كۆبونەوەكەدا كارنامەی چالاكییەكانی سلێمانی داڕیژرا بە مەبەستی هاندانی چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكان و پارتە سیاسییەكان بۆ بەشداری كارا لەم هەڵبژاردنەدا"
بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە.


AM:11:16:20/05/2025




ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌