بیل گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و یەکێک لە پێشەنگەکانی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە تەکنەلۆجیای نوێدا، باسی سێ پیشە دەکات کە پارێزراون لە زیرەکی دەسکرد و تەنها مرۆڤ دەتوانێت خاوەندارێتی بکات.
گەیتس لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی بەناوبانگی جیمی فالۆندا، ئاماژەیبەوەکرد، بەرنامەدانەران و پسپۆڕانی وزە و زانایانی بایۆلۆجی ئەو سێ پیشەیەن پارێزراون و سەرەڕای پیشکەوتنەکانی زیرەکی دەستکرد، بەڵام هەر لە دەستی مرۆڤدا دەمێننەوە.
دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت سەبارەت بەم کارانە دەڵێت: "پڕۆگرامەران بەردەوام دەبن لە کۆدکردن و چاککردنی هەڵەکانی ناو بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد".
سەبارەت بە پسپۆڕانی وزە، جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای زیادبونی ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد، بڕیارەکانی مرۆڤ لە ساتەوەختە گرنگەکاندا ناتوانرێت بۆ زیرەکی دەستکرد جێبهێڵرێتو ئەوە تەنها بە مرۆڤ دەکرێت.
ئەم ملیاردێرە ئەمریکییە لەبارەی زانایانی بایۆلۆجیشەوە دەڵێت؛ ئەوان توانای دروستکردنی گریمانەیان هەیە سەبارەت بە ژیان و نەخۆشی؛ شتێک کە زیرەکی دەستکرد سەرەڕای هێزی بەرزی لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکاندا بەڵام ناتوانێت ئەوە بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە بەردەوام سەرەڕای سودەکانی زیرەکی دەستکرد بە هەرەشە بۆسەر پیشەکان سەیر دەکرێت و پێشتریش سایتى دەیلى مەیل-ى بەریتانى، بڵاویکردبوەوە زیاتر لە 120 ملیۆن ئەرک کە توانایان هەیە بکرێنە ئۆتۆماتیکى پێویستیان بە فەرمانبەر نامێنێو لە ڕیگەی زیرەکی دەستکردەوە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت.
سەرچاوە/ Knn