ژیان لە كوردستان گۆڤارێكی وەرزییە، زوومی بەشداربووانی، ژیانێكی فرە رەنگی هەرێمی كوردستان دەردەخەن، ئەوان دەڵێن" هەندێ كات وێنەیەك بووە بە ناسنامەی نەتەوەیەك"، وێنەكانیان باس لە كۆمەڵگاكانی باشور، باكور، رۆژهەڵات، رۆژئاوای كوردستانی گەورە دەكەن.
ئەمڕۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ 21ی ئایار 2025، لە ناوەندی جەمال عیرفان، لە شاری سلێمانی، ژمارە یەكی گۆڤارەكە لە مەراسیمێكدا بڵاودەكرێتەوە.
ئەمیر حەسەن، سەرنووسەری گۆڤاری (ژیان لە كوردستان)، كاردۆ قادر، بەڵێن حسێن، ئەندامانی دەستەی نووسەران و رۆژنامەنوس ئەحمەد سەپان، سەردانیان كردین، چەند دانەیەكی گۆڤارەكەیان پێشكەش بە سەنتەری میترۆ كرد، سوپاسیان دەكەین.
لەم ژمارەیەدا، نیشتمانی نەورەسەكان دەبینن، پاشان گوندی ئاخاچور لە ناوچەی نەوشینی بەدلیسە لە باكوری كوردستان، پاشان گۆمی بێكۆدیان بۆ لای رەوەندەكانی ئاكۆییان، زومی كامێركان دەچنە كۆبانێ و شەنگال و پیشاندانی سروشت و گەلی زۆرگڤان و دیمەنەكانی ناوچەی بارزان و پیشەكانی كوردستان و وێنەی دیكە دەبینن.