کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەڵێت، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا بنکەکانیان بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کراوە دەبن و پرۆسەکە تاکو ناوەڕاستی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ پینجشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، ئەحلام جابری، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڵاویکردەوە، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا دەرگای بنکەکان بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کراوە دەبن، بە تایبەت بۆ هەردوو حاڵەتی سڕینەوەی ناوی مردووان و گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون.
وتیشی، تا ئێستا تۆماری زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار دەنگدەر نوێکراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لەدوای ئەو کاتەوە هیچ دەنگدەرێک مافی نوێکردنەوەی داتاکانی نامێنێت.
سەرچاوە/ ئێن ئار تی