ستیڤن فاگین، باڵوێزی ئەمریکا لە یەمەن بە فەرمی پۆستی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا وەرگرت. ئەمە یەکەم هەنگاوی لەو جۆرەیە دوای چەند مانگێک لە مانه‌وه‌ى ئەو پۆستە به‌بێ باڵوێز و دواکەوتنی دانانی باڵوێزێکی نوێ بۆ جێگرتنەوەی ئیلێنا ڕۆمانۆڤسکی، باڵوێزی پێشووی ئه‌مریكا کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا پۆستەکەی بەجێهێشت. ساڵی ڕابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تریسی جاکۆبسۆنی دیپلۆماتکاری بۆ پۆستی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق، کاندید کرد، به‌ڵام ده‌ستبه‌كار نه‌بوو.
دەستبەکاربوونی جاکۆبسۆن کە بڕیار بوو لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا ئەنجام بدرێت، لەگەڵ هاتنی ئیدارەی ترەمپ بەدی نەهات و ئەو پۆستە بە بەتاڵی مایەوە، كه ئەمە درێژترین ماوە بوو باڵوێزخانه‌ى واشنتن له به‌غدا له دوای لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 بێ باڵوێز بێت.
بەپێی بەیاننامەیەکی کورت کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوی کردووەتەوە، باڵوێز ستیڤن فاگین لە 26ی ئایاردا وەک هه‌ڵسوڕێنه‌رى کاروباره‌كان لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەستبەکار بووە. لە بەیاننامەکەدا ئەوە ڕوون کراوەتەوە کە باڵوێز فاگین له ساڵى 2022ـه‌وه وەک باڵوێزی ئەمریکا لە یەمەن کاری کردووە و لە ماوەی مانەوەشی لە بەغدا، وه‌ك باڵۆێزى باوەڕپێکراو له یه‌مه‌ن هه‌ر دەمێنێتەوە.
ئەحمەد نوعه‌یمی، توێژه‌رى سیاسی له عێراق ڕایگەیاند، کاندیدکردنی باڵوێز تریسی جاکۆبسۆن، له‌لایه‌ن ئیدارەی پێشووی بایدن بۆ پۆستی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ هاتنی ئیدارەی ترەمپ هەڵوەشایەوە، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە و چەند مانگێکە لەلایەن بەرپرسێکه‌وه بە وەکالەت پڕ کراوەتەوە.
ئه‌و توێژه‌ره، جه‌ختی كرده‌وه، یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته ماناى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، گرنگیدانى ئه‌مریكا به دۆسیه‌ی عێراق كه‌م بووه‌ته‌وه، یان ویستی مانەوەی ئەو پۆستە تا ئەو کاتەی کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی ڕوونتر دەبنەوە دوای ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی کە ڕوو ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها گوتیشی: " پێگەی باڵوێزی واشنتن لە به‌غدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى گرنگیدانى ئیداره‌كانى ئه‌مریكایه به‌عێراق.
لای خۆیەوە، مەجاشع تەمیمی، توێژەر و ئەکادیمیستی عێراقی، ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەستنیشانکردنی باڵوێز ستیڤن فاگینی وەک هه‌ڵسوڕێنه‌رى کاروبار ڕاگەیاند، بەڵام ناونەهێنانی بە فەرمی وه‌ك باڵوێز، ڕەنگدانەوەی پەیامێکی سیاسیی بە مه‌به‌سته".
ئه‌و توێژه‌ره، ڕوونیکردەوە "نەبوونی باڵوێزێکی فەرمی ئاماژەیە بۆ خواستی ئەمریکا بۆ ئەوەی پەیوەندییەکە لە ئاستێکی سنوورداردا بمێنێتەوە، ڕەنگە بۆ دەربڕینی ڕەخنەی خۆی سەبارەت بە هەندێک سیاسەتی حکوومەتی عێراق، یان جێهێشتنی بوار بۆ مانۆڕکردن لەسەر پرسە ئاڵۆزه‌كان بێت وەک بوونی سەربازی و کاریگەریی ناوچەیی. جگە لەوەش، له‌م كاته گرنگه‌دا كه ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌كرێت دواکەوتنەکە وه‌ك فشارێكی دیپلۆماسی بێت".
مه‌جاشع ته‌میمی، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: دامەزراندنەکە تەنها بابەتی پرۆتۆکۆل نییە، بەڵکو هەڵگری ڕەهەندی ئەمنی و سیاسییە کە بۆ گەیاندنی پەیامی ناڕاستەوخۆ بە بەغدا بەکار دەهێنرێت".
به‌پێی عورفه دیملۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، جیاوازى زۆر هه‌یه له نێوان باڵوێز و هه‌ڵسوێنه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى هه‌ر وڵاتێك، به‌و پێیه‌ى باڵوێز بەرزترین پلەیه لە تیمی دیپلۆماسیدا وسەرۆکی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی وڵاتێکە بۆ وڵاتێکی بیانی. بارەگای ئەم ئەرکە پێی دەگوترێت "باڵوێزخانە"، به‌ڵام "هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانە" دیپلۆماتکارێکە و لە غیابی باڵوێزدا سەرۆکایەتی باڵوێزخانە دەکات. هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانە بە گرنگییەکی کەمتر دادەنرێت لە چاو باڵوێز و لە بۆنە دیپلۆماسییەکانیشدا، کەمتر گرنگى هەیە.
سەرچاوە/ باس نیوز