"چەند مانگێکی دیکە بینای کونسوڵخانە گەورەکەی ئەمریکا لە هەولێر دەکرێتەوە، ئەمە پەیامێکە دەبێت
هەموان تێبگەن، ئەمریکا لێرەیە"
کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە گووتاری دەستبەرکاربوونیدا ئەمەی گووت.
بەبۆنەی ناساندنی كۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان (وێندی گرین)، كونسڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا مەراسیمێکی لە هەولێری پایتەخت رێكخست.
نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆم کرد، لەو مەراسیمە، بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێم کرد، بانگهێشتمکرد بۆ میترۆ، هیوای سەرکەوتنم بۆ کونسوڵی پێشوو خواست لە ئەرکی ئایندەی.
ستیف بیتنەر، كۆنسوڵی گشتیی پێشووی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، ووتەیەكی پێشكەش كرد، باسی لە ماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان كرد و پاشان كوسڵی نوێی بە ئامادەبووان ناساند.
وێندی گرین، قسەی گرنگی لەسەر ئەرکی نوێ و سیاسەتی وڵاتەکەی کرد، کونسوڵخانە هەمووی بڵاودەکاتەوە.
وێندی وەک دیپلۆمات كاری وڵاتەكەی لە ئەدیس ئەبابا، ماڵتا، دوبەی، پاراماریبۆ، ئەمستردام، پریتۆریای باشووری ئەفریقا كاری كردووە. لە بواری سەربازیش وەك سەرۆكی ئۆپەراسیۆن و پلانەكانی نێوان دەزگاكان بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لە خزمەتی بووە.
ئەم خاتوونە لە تەكساس لەدایكبووە، ماستەری لە زانست لە ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی هەیە. بە زمانی هۆڵەندی و فەرەنسی و عەرەبی و هەندێك فارسی قسە دەكات.
رەحمان غەریب