رۆژنامەنووس و نوسەر هەن یان راستی دەڵێن، یان بێدەنگ دەبن و نابنە بەشێك لە ژاوەژاو، ئینتیمای سیاسی رێگر نییە كە هەڵوێستی جیای خۆی بڵێت، لە خستنە رووی ڕاستییەكان ناترسێت، بەردەوام ئەوەمان بیردەخاتەوە كە ڕۆژنامەگەری پێش ئەوەی پیشە بێت، پەیام و ئەخلاقە.
لەسەرەتای دامەزراندنی سەنتەری میترۆ ژووان ئەحمەد دەناسین لە هەر دەزگایەكی میدیایی كارمەندی ئاسایی یان بەرپسیارێتی تر پشتیوان بووە بۆ ئامانجەكانمان، وەك یەكێك لە ئەندامی خێزانی میترۆ تەماشای دەكەین.
لەم سەردانەیدا بۆ سەنتەری میترۆ باسمان لە تێزی ماستەرەكەی كرد كە تیشكی خستۆتە سەر رۆڵی فەیسبوك لە پێكهێنانی هۆشیاری وەرزشی.
هیوای سەركەوتن بۆ هاوكاری ئازیزمان.