پۆلیسی هه‌ولێر "هاككه‌رێكی" ده‌ستگیركرد
PM:02:32:22/02/2021
میترۆ
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی هاككه‌رێكی راگه‌یاند، كه‌ له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌كارهێنه‌رانی هاككردووه‌ و دواجار له‌سه‌ر سكاڵای ئافره‌تێك ده‌ستگیركرا، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردبوو.

هاككه‌ره‌كه‌ به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌ رێگه‌ی گرووپێكی فه‌یسبووكه‌وه‌ چووه‌ته‌ گرووپێكی هاككردن و دواتر له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئافره‌تێكی ناسیوه‌ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه‌.

به‌ وته‌ی هاككه‌ره‌كه‌، ئه‌و ئافره‌ته‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه‌، داوای هاوكاری لێ كردووه‌ و ئه‌ویش چووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و له‌وێش ده‌ستگیركراوه‌.

پۆلیسی هەولێر لەوبارەوە رایگەیاند، هاککەرەکە 42 ئەکاونتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاککردووە و لە بەرامبەردا داوای پارەی کردووە.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە هۆکارێکی سەرەکی کێشەی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەهۆی نەبوونی رۆشنبیریی و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی لە بەکارهێنانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە.