میترۆ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای زیقاڕ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌ئه‌نجامی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان، خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و 42 كه‌سی دیكه‌ش له خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منیه‌كان برینداربون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی چین و توێژه‌كان له پارێزگای زیقاڕ ئه‌نجامدرا وهه‌ردو پردی نه‌سڕ و پردی سه‌ره‌كی شاره‌كه داخرا، گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان رویدا، به‌وهۆیه‌وه خۆپیشانده‌رێك كوژرا و زیاتر له 42 (چل و دو) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، له‌ئێستادا دۆخی پارێزگای زیقاڕ ئارامی به‌خۆوه بینیوه و گرژی و ئاڵۆزیه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان نه‌ماون و بڵاوه‌به‌خۆپیشاندانه‌كان كراوه، له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیش هاتوچۆكردن ئاسایی بوه‌ته‌وه.
ماوه‌ی سێ رۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی فراوان له پارێزگای زیقاڕ ده‌ستیپێكردوه و خۆپیشانده‌ران داواده‌كه‌ن، نازم وائیلی پارێزگار له پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه و گۆڕانكاری له پۆسته حكومیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا ئه‌نجامبدرێت.