میترۆ
ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی کوردستان كه هاوكات پزیشکی پسپۆڕه ئاشكرایدهكات، "پەنابردنەبەر ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن بەڕاستی ناچارییە، ئەگەرهاتو پابەندبوون هەبێت پێویست بەوەناکات ناوەندەکانی خوێندن ڕابگیرێت"، دهشڵێت:"پێویستە ئەوکەسە ناودارانەی کاریگەریان هەیە لەسەر خەڵک بێنە پێشەوەو خۆیان بکوتن ئەو ڤاکسینە وەربگرن بۆئەوەی خەڵکانی تریش چاویان لێبکەن".
د.خاڵس قادر ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانو پزیشکی پسپۆڕ باس لەڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن دهكات لهههرێمی كوردستانو دهڵێت:"وەکو لایەنی تەندروستی، لەبەرئەوەی ئێستا بەردەوام ژمارەکە ڕوو لەزیادبوونەو پابەندبوونیش نییە باشترە پڕۆسەی خوێندن ڕابوەستێت هەتا ئەوکاتەی دێتە ژێر کۆنتڕۆڵو حاڵەتەکان کەمتردەبنەوە".
ڕاشیدهگهیهنێت، "لەبەرئەوەی بەداخەوە تائێستاش نە مامۆستایانو نە بەشێکی زۆر لەخوێندکاران پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی نابن لەبەرکارهێنانی ماسک تەنانەت ئێستا پۆلی دوانزەکان ڕێگەیان پێدراوە تەنها تاقیکردنەوە دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا وەکو پێویست پابەندی ڕێنماییەکان نین ئەوە وامان لێدەکات بەپێویست بزانرێت پرۆسەی خوێندن لەئێستادا ڕابگیرێت هەتا ئەوکاتەی شەپۆلەکە هێواشتر دەبێتەوەو ژمارەکە کەمتردەبێتەوە."
پێشیوایه، "پەنابردنە بەر ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن بەڕاستی ناچارییە، ئەگەرهاتو پابەندبوون هەبێت پێویست بەوەناکات ناوەندەکانی خوێندن ڕابگیرێت، بەڵام هەتا ئەوکاتەی خەڵک پابەنددەبنو ئەو وشیارییە زیاتر دەبێت ئەوکاتە پێویست بەوەدەکات بەداخەوە دەبێت پرۆسەی خوێندن ڕابگیرێت جارێ بۆئەوەی بتوانیین ئەو قۆناغە سەختە بەسەربەریین."
لهدیدارێكدا لهگهڵ دهنگی ئهمریكا د.خاڵس قادر وتویهتی:"لانی کەم لەدوو هەتا چوارهەفتەی ترمان پێویست دەبێت هەتا شەپۆلەکە هێواش دەبێتەوە، من پێموایە لەزۆرترین حاڵەتدا هەتا مانگێکی تر پێویست بەوە دەبێت کەپرۆسەی خوێندن بەوشێوەیەی ئێستا بێت یاخود پەنا ببرێتەبەر ئۆنلاین یان هەرشێوازێک لەشێوازەکانی تر کەوەزارەتی پەروەردە پێی باشەو دەتوانێت درێژە بەخوێندن بدات".
ئهوهشی وتوه، "وەکو لایەنی تەندروستی جەختمان لەسەر توندکردنەوەی ڕێکارەکان کردۆتەوە هەموو ڕێکارەکان کە پێویستن، پێویستە توندبکرێنەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیو لەلایەن لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام بۆ بابەتی خوێندن پێمان باش بوه خوێندنگاکان دابخرێن".
ئهوهشی ئاشكراكردوه، "ژمارەی تووشبووان چ لەناو خوێندکارانو چ لەناو مامۆستایان ڕوو لەزیادبوون بوون، ئێمهش جەختمان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کەپێویستە ئەو ڕێنماییانە هەمووی توندوتۆڵبکرێنەوەو پێویستە لەمەولا سزادان هەبێت نابێت بەو شێوەیە لێبگەڕێین هەرکەسێک بەئارەزووی خۆی تەندروستی گشتی کۆمەڵگە بخاتە مەترسییەوە".
ئهوهشی ئاماژه پێكردوه، "خەڵکی ئاسایی عادەتەن دوای ئەوە دەکەون کەکەسە باڵاکانی تر چی دەکەن، بەڵام لای ئێمە دەبینرێت تەنانەت پابەندبوون بەڕێنماییەکان تەنانەت لەلایەن کەسە باڵاکانیش بەشێکی زۆریان لەگەڵ ڕێزم بۆیان پابەندنەبوون، لهبهرئهوه پێویستە لەئێستادا کەسە ناودارەکانی ناو کۆمەڵگە لەپێش خەڵکانی تر بچن خۆیان ڤاکسین وەربگرن، تاپیشانی خەڵکی بدەن ئەوە شتێکی زانستییە بەکردەوە بڵێن ئێمە باوەڕمان بەزانست هەیە، باوەڕمان بەپزیشک هەیە".