راھێنانی رۆژنامەنووسانی ژن




راھێنانی رۆژنامەنووسانی ژن لەسەر کارگێری و بەرێوەبردن لە دەزگاکانی راگەیاندن دەستیپێکرد
ئەمڕۆ ٢٣ی ئایار ٢٠٢١، لەشاری ھەولێر، ئینتەرنیوس لە چوارچێوەی پرۆژەی دەنگەکانمان بە ئامانجی راھێنانی رۆژنامەنووسی ژن لەبواری پێشخستنی توانایی بەرێوەبردنی میدیاییدا،دەستیپێکرد 
رۆژنامەنووسانی ژن لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان تێیدا بەشدارن.

خولەکە ئامانجیەتی رۆژنامەنووسی ژن رابھێنێت لەسەربنەماکانی بەرێوەبردنی کارگێری میدیایی، چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی بەربەستەکان، کێشەکان، راھێنانەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ   بەردەوام دەبێت.

راهێنانی سەرکردایەتی لەبواری بەڕێوەبردنی میدیایی
لەچوارچێوەی زنجیرەیەک راهێناندا بۆ پەرەپێدانی توانایی رۆژنامەنووسانی ژن لەبواری سەرکردایەتیکردنی دەزگا میدیاییەکاندا، رێکخراوی ئینتەرنیوز (پڕۆژەی دەنگەکانمان) خولێکی تایبەتی پێنج رۆژەی بۆ ١٨ رۆژنامەنووس بوارە جیاجیاکانی میدیا و لەسەر ئاستی کوردستاندا ,
خولەکە تایبەتە بە بنەما هاوبەشەکانی بەڕێوەبردنی دامەزراوە میدیاییەکان و ئەرکەکانی میدیا و تایبەتمەندییەکانی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیکردنی میدیاییدا.

ئەم خولە  لە چوارچێوەی پرۆژەی دەنگەكانمان جێبەجێدەكرێت ، ئەو چالاكیانەی لە ناو ئەم پرۆژە جێبەجێدەكرێن هەنگاوی گرنگن بۆ بەرزكردنەوەی ئاست و توانای‌ ژنانی‌ میدیاكار و ژنانی سەركوتوو دیاری عێراق و هەرێمی كوردستان و عێراق.

ئەم پرۆژەیە لە لایەن SIDA Swedish International Development Cooperation Agency سپۆنسەر كراوە كە ئاژانسێكی حكومی سویدیە كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە جیهان و بە هاوكاری رێكخراوە ناوخۆییەكان كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی سوید بۆ گەشەپێدان لەسەرتاپای جیهان.

23.05.2021


PM:12:08:29/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌