سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی سزادراوانی بادینانی كرد




سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی سزادراوانی بادینانی كرد 
"ئەمڕۆ كەسوكارەکەیان سەردانی زیندان دەكەن"

کۆتایی هەفتەی رابردوو سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سزادراوانی بادینانی بینوە، ئەمڕۆش کەسوکاری سزادراوان سەردانی زیندان دەکەن.
سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە(درەو)ی راگەیاند، رۆژی پێنج شەممە 2021/6/10 رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی (5) سزادراوەكەی بادینان و مامۆستا بەدەل بەرواری كردووە لە زیندان.
ئەو سەرچاوەیە  وتی:" سەرۆكی پەرلەمان بۆ ماوەی 3 كاتژمێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان گفتوگۆی كردووەو لەرەوشی تەندروستی پرسیون".
بەپێی قسەی سەرچاوەکە، هەر لەسەر داوای سەرۆكی پەرلەمان، ئەمڕۆ یەكشەمە كەسوكاری سزادراوانی بادینان سەردانی زیندان دەکەن. 
رۆژی 2021/2/16 دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر سزای (6) ساڵ زیندانیكردنی بۆ (5) لە سزادراوانی بادینان دەركرد، ئەمە ناڕەزایی شەقا م و رێكخراوە ناوخۆیی و بیانیەكان و كۆنسوڵخانەكانی لێكەوتەوە.

-Draw


PM:12:46:13/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌