لێدوانی رۆژنامەوانی




ئەمرۆ لە دەباشان لەگەڵ هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی،شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، باسمان لە ژینگەی كاری رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان و بەربەستەكانی بەردەم ئازادی كاری میدیای كرد.

لەو دیدارەدا تیمی سەنتەری میترۆ تیشكیان خستەسەر راپۆرتی 2020 ی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی، پرۆژەكانی لەگەڵ رێكخراوی IMS  ی دانیماركی، internews  ئەمریكی، پرۆژەی پێگەیاندنی رۆژنامەنوسی پێكهاتەكان بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هەروەها باسمان لە دیدارە رەسمییەكانی سەنتەر كرد لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

سەنتەری  میترۆ داوای لە هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد پاڵپشتبن بۆ فراوانكردنی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری، هاوپشتمانبن لە رەتكردنەوەی هەر پرۆژە یاسایەكی تر كە ئەو ئازادیانە بەرتەسك بكاتەوە.

هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی بە گەرمی پێشوازی لە تیمی میترۆ كرد، باسی لە سیاسەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد لە بارەی ئازادییەكان و بەرگری لێیان و فراوانكردنی، بەرگرتن لە هەر هەوڵێك یان پرۆژەیەك دژ بە بنەماكانی سیاسەت و ئامانجی یەكێتی بێت.

سوپاسی پێشوازی بەرێزان لەگەڵ هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی،شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین، هەروەها ئەو سەرنج و پێشنیازە گرنگانەی بۆ پێشخستنی كارەكانمان خستیانە روو.
سەنتەری میترۆ
14ی حوزەیرانی 2021


PM:02:06:14/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌