K24 - هه‌ولێر:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌رى سه‌نته‌ری میترۆ، بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، نابێت ده‌نگه جیاوازه‌كان كپ بكرێن، هه‌موو هه‌نگاوێك پێویسته به یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌و بڕیاره‌ى "خۆسه‌ر" تایبه‌ت به داخستنى نووسینگه‌ى كوردستان24، بڕیارێكى ئێجگار خراپه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانى (په‌یه‌ده و خۆسه‌ر)، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌رى سه‌نته‌ر میترۆ، له هه‌رێمى كوردستان بۆ كوردستان24 راشیگه‌یاند، داخستنى هه‌ر كه‌ناڵێك له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه بێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه، ئه‌و بڕیاره‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى "خۆسه‌ر" له رۆژئاواى كوردستان، بڕیارێكى ئێجگار خراپه و نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانى ئازادى رۆژنامه‌گه‌ری، خۆیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى "خۆسه‌ر" بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ئێمه وه‌كو سه‌نته‌ری میترۆ، چه‌ندین جار به‌دواداچوونمان كردووه، رامانگه‌یاندووه كه هه‌ندێ هه‌نگاو هه‌ن، نادیموكراسین".
ره‌حمان غه‌ریب گوتى: "داوامان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى "خۆسه‌ر" ئه‌وه‌یه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كوردستان24 به ئازادانه كاری خۆی بكات، مه‌سه‌له‌ى پیشه‌یی بوون و پیشه‌یی نه‌بوونیش، په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه نییه ده‌نگه‌كان كپ بكرێن، به‌قه‌د ئه‌وه‌ى ئه‌مه بابه‌تێكى یاساییه".
ره‌حمان غه‌ریب روونیكرده‌وه: "هه‌ر كه‌ناڵێك، له هه‌ر شوێنێك كار بكات، ده‌بێت به پێى یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێتـ، نه‌وه‌ك به هه‌نگاوى زه‌برو زه‌نگ، ئۆفیسی كه‌ناڵێك دابخرێت، چونكه داخستن و پێشێكردنى ئازادیی راده‌ربڕین، له‌هه‌ر سیسته‌مێك رووبدات، ئه‌و سیسته‌مه به نادیموكراتى وه‌سف ده‌كرێت و ره‌خنه‌ى لێده‌گیرێت، كه ئێمه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین ده‌سه‌ڵاتى رۆژئاوا، ده‌سه‌ڵاتێكى دیموكراسی بێت و رێز له ئازادى راده‌ربڕین بگرێت، هیوادارین به‌م بڕیاره‌دا بچنه‌وه، ده‌ستبه‌جێ كوردستان24 ئازادانه كاری خۆی بكات".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رى ئه‌و بڕیاره، روونیشیكرده‌وه: "دیموكراتیه‌ت له‌هه‌موو شوێنێك ئه‌وه‌یه كه رووبه‌ر بۆ جیاوازییه‌كان و ئازادى راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری دروست بكرێت، هه‌ر كه‌ناڵێك كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى تۆ نه‌گونجێت، پێویسته رێز له‌و جیاوازییه بگریت، ئه‌گه‌ر نا قسه‌كردن ده‌رباره‌ى دیموكراسیه‌ت قورسه".
رێكخه‌رى سه‌نته‌ری میترۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "له هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین كه‌ناڵ هه‌ن كه حه‌شدى شه‌عبی بودجه‌یانى بۆ دابینكردووه، هه‌مووان ئه‌و راستیه‌ش ده‌زانین كه میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، مافى مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن و تاوان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ره‌زى جووتیاران ده‌سووتێنن، لێره به ئازادانه‌ش كاری میدیایی خۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت رێز له جیاوازییه‌كان بگیرێت، كه به‌شێكى گرنگى سیستمى دیموكراسی، ئه‌گه‌ر بێت كه‌ناڵَى24، جیاوازیش له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى په‌یه‌ده، یاخوود سیاسه‌تى "خۆسه‌ر"، ده‌بێت رێزى لێبگیرێت، به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌و هه‌نگاوانه ناچێته خانه‌ى دیموكراتیه‌ته‌وه، ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه".
دامه‌زراوه‌ى كوردستان24 له رێگه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه داواى له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانى نێوخۆ و ده‌ره‌وه كردووه كه نووسینگه‌کەی له رۆژئاوا له‌لایه‌ن "خۆسه‌ر" بكرێته‌وه، ره‌حمان غه‌ریب له‌مباره‌وه گوتیشى: "پێویسته ئه‌و رێكخراوانه به‌پیر داواكه‌ى كوردستان 24ه‌وه بچن، جه‌خت له خۆسه‌ر بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت جیاوازیش بن له‌گه‌ڵ كوردستان24، ده‌بێت به‌رگری له ئازادى رۆژنامه‌نووسی بكرێت، كوردستان24 بوونى هه‌یه، په‌خشى هه‌یه، ده‌نگى خه‌ڵكى گه‌یاندووه، ده‌نگى رۆژئاواى بۆ راى گشتى جیهانى گه‌یاندووه، داوا ده‌كه‌ین رێكخراوه‌كان به‌رگرى له داواكه‌ى كوردستان24 بكه‌ن، پێویسته كوردستان24 ئۆفیسى له‌هه‌موو شوێنێك هه‌بێت، ئه‌وانه‌ش كه رێز له دیموكراتیه‌ت ناگرن، گله‌ییان ناكه‌وێته سه‌ر".