هاوكارمان خالد سلێمان نوسەرو رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆیە لە بواری ژینگە بە تایبەتی و بوارەكانی تریش كار دەكات




هاوكارمان خالد سلێمان نوسەرو رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆیە لە بواری ژینگە بە تایبەتی و بوارەكانی تریش كار دەكات، سەردانەكەی بۆ سەنتەری میترۆ دەرفەتێكی باش بوو بۆ قسەكردن دەربارەی ژینگەی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئاستی بایەخدانی میدیاكان بەم بوارە.

هاورابووین لەسەر ئەوەی هەم رۆژنامەنوسی ژینگەییمان، هەم ئاستی بایەخدانی میدیاكان بە ژینگەكەمان وەك پێویست نییە و هەندێ جار لە خوارتریشە.

سوپاس بۆ كاك خالد كتێبەكەی بە ناونیشانی (پاسەوانانی ئاو... وشكە ساڵی و گۆرانكاری كەش و هەوا لە عێراق) كردە دیاری بۆ سەنتەری میترۆ، كتێبەكە لەم رۆژانە (دار المدی) لە مەراسیمیكدا ناساندی بە خوێنەران.

19.07.2021


PM:01:09:25/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌