بۆ سەرجەم کەناڵەکانى ڕاگەیاندن...




لە سیانزەهەمین ساڵیادى شەهید کردنى سۆران مامە حەمەدا، ئێمە وەک ماڵباتى شەهید سۆران، هەستاین بە دروستکردنى وێبسایتێکى ئەلیکترۆنى، تاکو ببێتە ماڵێک بۆ شەهید سۆران، لەم وێبسایتەدا هەوڵمانداوە تەواوى کارەکانى شەهید سۆران لە شیعر و وتار و راپۆرت و ژیاننامە و هۆکار و چۆنێتى شەهیدکردنى تیادا ئەرشیف بکرێت، تەنها شتێک کە نە لەم ماڵپەڕە و نە لە هیچ جێگایەک بوونى نییە، ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانە دواى سیانزە ساڵ لە  شەهیدکردنى سۆران مامە حەمە.

ئەگەرنا هەوڵمانداوە و بەردەوام دەبین لە ئەرشیفکردنى تەواوى زانیارییەکان، ئەگەر هەر بەرێزێک لە دەرەوەى زانیارییەکانى ناو ئەم ماڵپەڕە، هەر بابەت و فۆتۆ و نووسراوێکى شەهید سۆران یان پەیوەندیدار بە شەهید سۆرانى لا هەبێت، بە سوپاسەوە پێمان بگەیەنێت تاکو بەیانى بکەین. 

گرنگى ئەم وێبسایتە لەوەدایە، بێ هیچ مەرجێک هەر کەسێک لە دوورەدەسترین شوێنى دنیا دەتوانێت زانیارییەکانى وەربگرێت و ئاشناى شەهید سۆران و کارەکانى بێت، بەو ئومێدەین هەم خزمەتێکمان بە شەهید سۆران کردبێت و هەم بە رەوتى رۆژنامەگەرى کوردى، کە شەهید سۆران بوو بە سەرمەشقى شەهیدانى قەڵەم لە هەرێمى کوردستان.
 
www.soranmamahama.com
لەگەڵ رێزدا... 
ماڵباتى شەهید سۆران مامە حەمە


AM:10:57:26/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌