خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە درا بەبرای یەكێك لەدەستگیركراوانی بادینان




لەشاری سلێمانی یادی سیانزەهەمین ساڵەی شەهیدكردنی ڕۆژنامەنوس سۆرانی مامە حەمە كرایەوەو خەڵاتی سۆرانی مامە حەمەش درا بەبرای یەكێك لەدەستگیركراوانی بادینان.

ئاوێنە: ئێووارەی ٢٥/ ٧، لەشاری سلێمانی بەئامادەبونی ژمارەیەک لەرۆژنامەنوسان‌و هاوڕێ‌و کەسوکاریی، یادی سیانزەهەمین ساڵەی شەهیدكردنی سۆرانی مامە حەمە کرایەوەو خەڵاتی سۆرانی مامە حەمەش کە ساڵانە دەدرێت بەکەسایەتییەک، درا بە"ئەیهان سەعید" برای (شڤان سەعید) چالاکوانی دەستگیرکراوی بادینان، وەکو ڕێزێک بۆ رۆژنامەنوسانی زیندانیکراوی بادینان.

سۆران محەمەد عەزیز ناسراو بەسۆرانی مامە حەمە لە ۱۹۸۷/۲/۲ لەگەڕەكی شۆریجەی كەركورك لەدایكبووە، لەساڵی (۲۰۰۳)ەوە دەستی بەكاری ڕۆژنامەنوسی كردووە. شاعیرێكی هەستناسك‌و بەتوانا بووەو خاوەنی دیوانە شیعری (وەرزی بێتاقەتی)ە، قوتابیی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كەركوك بەشی (بیستن‌و بینین) بو، بەرپرسی نوسینگەی كەركوكی گۆڤاری لڤین بو. -لە ۲۰۰۸/۷/۲۱ لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی شۆریجەی شاری كەركوك شەهیدكرا.

-awene


AM:11:10:26/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌