رۆژنامەنووسێك كۆچی دوایی كرد




رۆژنامەنووس و نووسەرو پَیشمەرگەی دێرین دلێری مەلا ئەحمەد بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە كۆچی دوایی كرد.

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26/7/2021، بەكاریگەریی نەخۆشی شێرپەنجە رۆژنامەنووس و نووسەرو پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی كارای لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دلێری مەلا ئەحمەد كۆچی دوایی كرد و لەبەر بارودۆخی تەندروستی پرسەی بۆ دانانرێت.

دلێری مەلا ئەحمەد ساڵانێكە دووچاری شێرپەنجە هاتبوو و لەو ماوەیەشدا توانی چەندین كتێب بەچاپ بگەیەنێت و بڵاویان بكاتەوە.

PUKmedia لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان




PM:01:09:26/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌