کاوه ژیانه تاڵه‌که‌ی مردنه تراژیدیاکه‌ی و بوێرییه‌که‌ی و کۆڵنه‌دانه‌که‌ی و به‌گژاداچونه‌وه‌که‌ی و وه‌ستانه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دێوه‌کانی عاشق بوون به‌حه‌قیقه‌ت! تێکڕای له‌پاڵه‌وانی ڕۆمانێکی تراژیدی وه‌ها ده‌چێت که‌هیچ خه‌یاڵسازێکی دوونیا په‌ی پێنه‌بردووه! سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌که ئاوایه دوو عاشقی ئه‌نفال دیده له‌ناو گڕی ته‌نوری چاوه‌ڕوانیدا جارێکی تر بڕیار ده‌ده‌ن چاوی ژیان له‌ڕێگای دووره‌کان هه‌ڵبگرێ و بۆ جارێکی تر ئاوه‌دانی بخه‌نه سه‌ر سفره‌و خوانه‌کانیان.
ژنێک به‌بێ باب ودایک به‌هه‌زار برینه‌وه هه‌موو بونێکی ده‌بێته "کاوه".."کاوه" خۆی و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی له‌شه‌ڕی چاوه‌ڕوانییه‌وه ده‌بێته که‌سی بێکه‌سانی گه‌رمیان کاوه سه‌ره‌تاو کۆتای ڕۆمانه‌که تێک ده‌شکێنێت ده‌ڕواو ده‌ڕوات ته‌نیاییه‌کی له‌وانه‌ی ئه‌فسانه‌کان ده‌گێڕنه‌وه هه‌رخۆیه‌تی و به‌گژ له‌شکری گه‌وره گه‌وره‌دا ده‌چێت !!
له‌کۆتای ڕۆمانه‌که‌دا منداڵێک بێڕه‌نگ له‌چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌ی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که‌دا زه‌مه‌ن ببینێت و ژیان تاریک تاریک ده‌کات پێده‌چێت له‌ڕۆمانێکی تری دوای ئه‌م ڕۆمانه‌دا ناوی ڕه‌شترین پاڵه‌وانی دوونیا بێت!!
پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که له گه‌رمه‌ی ڕووبه‌ڕوو به‌ڕووبونه‌وه له‌ته‌ک دێوه‌کاندا به‌ر له‌دایک بوونی پاڵه‌وانه ڕه‌شه‌که له‌ناو تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی بیره ڕه‌شه‌کاندا له‌ئێواره‌یه‌کی تاریک‌دا له‌ناو قیژه‌یه‌کی تاریک‌دا له‌ده‌نگی دایکیدا چه‌ن گوله‌یه‌ک جه‌سته‌ی شه‌کاتیان هه‌لا هه‌لا کرد! تاریکی داهات و پاڵه‌وانه بێباوکه‌که له‌به‌رگی دوه‌می ڕۆمانه ڕه‌شه که چاوی پشکوت!
ده‌بێ ئه‌م پاڵه‌وانه ناوی "ئامه‌د"بێت ئاماد ناوێکه ڕۆمانێکی ڕه‌ش ڕه‌شه شارێکه له‌جه‌سته‌یه‌کی که‌ته‌ونێکی ئاڵۆز ئه‌ویش کردۆته جه‌سته‌یه‌کی چوار پارچه.
ئێستا "کاوه"جه‌سته‌ی له‌گه‌رمیانه‌و سه‌ری له"ئامه‌د"ه