بەستنی گونگرەی پەکەکە و ئامادەبوونی بۆ ئاشتی: پەیامی ئیمرالی بۆ تورکیا
پەکەکە بەڕەسمی گۆنگرەی بەست بۆ خۆهەلەوەشاندنەوە و کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری و رەخساندنی زەمینەیکی پتەو بۆ ئاشتی وچارسەری هەمیشەی بۆ دۆزی کورد لە تورکیا. ئەم بریارە پەیامی (عەبدولڵا ئۆجالان) لەزیندانی ئیمرالی بۆ تورکیا ,دوای ئەوەی پەکەکە ڕاگەیاند وەک حزبی مەدەنی بەشداری لە پرۆسەی سیاسی دەکەین ،ئەگەر بەتەواو ئەو بەو شێوە دەربچێت لە ناوچەکەدا دەبێت چاوەڕوانی چەند سیناریۆیەکی نوێ بین وەکو :
کەمبوونەوەی هێرشی دەڕۆنەکانین بۆ سەرناوچەکانی کوردستان و وەرزی شەڕکردن کۆتای دێت زیاتر سەقامگیری سەربازی و ئەمنی لە ناوچەکەدا دروست دەبێت خەڵک دەتوانیت لە ئارامێدا ژیانی ئاسایی خۆیان بکەن.
دەبێت چاوەڕوانی وەڵام و ڕۆڵی تورکیا بین لەم دەست پێشخەریەی کورد بۆ ئاشتی، ئایا بەهەمان رۆحیەت دێتە پێشەوە ودەتوانێت لەم دەرفەتە کەڵک ببینێت بۆ باشتر کردنی دۆخی سیاسی و ئەمنی خۆی لە ناوچەکەدا
کورد لە تورکیا ئاسان تر دەتوانێت بەشێوازی مەدەنی بەشداری پرۆسەی سیاسی بکات و لەوڕێگەوە بەشدار دەبێت لەداکۆکی لەمافەکانی خۆی لە تورکیا. لە ڕۆژئاوای کوردستان یش هێمنیەکی زیاتر بە خۆیەوە دبینێتو ترسی تورکیاو گروپە چەکداریەکانی نزیک لە تورکیا چیتر هەڕەشە نابن بۆ لەبار بردنی ئەو ئەزمونە نوێیەی کورد لەو پارچەی کوردستان.
ڕۆلی سەرۆک بارزانی لە پرۆسەی ئاشتیی نێوان پەکەکە و تورکیا لە زۆربەی قۆناغەکاندا دەبێت لەبەر چاو بگێرت کە هۆکاری بەشێکی گەورەی دۆزینەوەی ڕێگە چارەکان بوو.
سەرۆک مەسعوود بارزانی ڕۆڵێکی گرنگە وباشی هەبوو لە پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە، بەتایبەتی کاتێک تورکیا دوای کرد هاوکاریان بکرێت بۆ شەرکردن لە دژی پەکەکە بەڵام ،سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعی هەرێمی کوردستان وتی ئێمە ئامادەین بۆ هەموو هەوڵێکی ئاشتی دانوسانەو دیالۆگ ، بەڵام شەری کورد و کورد ناکەین. هەروەها دووبارە دوای لەتورکیا کرد ، بۆ ئاشتی هەنگاو بگرێت.هەتا خەڵک لەگوند وسنوورەکانی باکووری کوردستان بەئاسودەتربژین.
با چاوەڕوان بین ئەوەی بۆ ئاشتی دەجەنگێت ئایندە بۆ ئەوە.