داكۆكیكی له‌ژنان وه‌ك مۆدێل..
8 ی مارس 2015
ئه‌وکاته‌ی دنیا سه‌رقاڵی جه‌نگی سارد بوو، پارته کوردییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ره‌وتی پێشکه‌وتنه‌کان دوانه‌که‌ون، وه‌ک "مۆدێل" ناوی سۆشیالیزم و چه‌پان لکاندبوو به‌پارته‌کانیانه‌وه، ئێستاش ساڵانێکه داکۆکیکردن له‌پرسی ژنان وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ مه‌ده‌نی بوون و بروابوون به‌مافی ژنان، وه‌ک مۆدێل، به‌شیوه‌یه‌کی به‌ربڵاو داکۆکی له پرسی ژنان ده‌کرێت. به‌ڵام نه‌ئه‌وکاته پارته‌کان بوون به سوسیالیست و نه‌ئێستاش ئه‌وانه ده‌چنه خانه‌ی مه‌ده‌نی و دیموکراتیه‌وه که پرسی داکۆکیکردنی ژنان وه‌ک مۆدێل سه‌یرده‌که‌ن. خۆگه‌ر هه‌موو ئه‌وده‌نگانه
راستگۆبوونایه له‌پرسی ژنان به‌دڵنیاییه‌وه، ئێستا ره‌وشی ژنانی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه له‌ئاستێکی باڵا تردا ده‌بوو. ئه‌و هه‌موو غه‌در و سوکایه‌تیه‌ی له‌وڵاتی ئێمه، له‌ژنان و کچان ده‌کرێت، به‌رێکه‌وت نییه، ئه‌وه نه‌رێکه‌وته‌و نه‌به‌رهه‌م و به‌رئه‌نجامی سه‌رده‌م، ناشکرێت ئه‌م ده‌سته‌چه‌وره بسوێنرێت به‌شان و ملی که‌لتورو داب‌و نه‌ریتیدا، چونکه هه‌ڵکشانی ئه‌م غه‌ده‌ره، زیادکردنی راده‌ی کوشتن و ئه‌تکردن،
گه‌رانه‌وه بۆ دواوه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته مه‌ده‌نییه‌کانی ره‌گه‌زی مێینه، به‌رئه‌نجامی ئه‌مرۆن نه‌ک دوێنی، ئه‌وه‌ی له‌پشتی درێژه‌پێدانی ئه‌م دنیا ره‌شه‌وه‌یه بۆ ژنان، به‌رئه‌نجامی ئه‌و ناداپه‌روه‌ییه‌یه که له‌غیابی سه‌ره‌وه‌ی یاسایه‌کی مه‌ده‌نی و له غیابی ئه‌و بزووتنه‌وه راسته‌قینه‌یه که به‌فیعلی داکۆکیردنی له‌پرسی ژنان له‌مۆدیله‌وه بگۆرێت بۆ پرسێکی زیندوی خاوه‌ن ئیراده‌ی ژنانه. به‌ناوی ئاینه‌وه ره‌وایه‌تی دان به‌سوکایه‌تیکردنی ژنان و بایه‌خدان به‌فتوا توندوتیژه‌کان، سیخناخکردنی په‌روه‌رده له‌گیانی پیاوسالاری، وێناکردنی کۆمه‌ڵگا وه‌ک خێزانێکی باوکانه، ته‌ریککردنه‌وه‌ی رۆڵی ژنان له دنیای سیاسه‌ت و سه‌رچاوه‌ی داهات، نه‌ره‌خساندنی هه‌ل بۆ به‌شداریپێکردنی ژنان، سه‌یرکردنی ژنان و کچان وه‌ک عه‌یب و عار بۆ خێزان و براو باوک، ئه‌و هۆکارانه که ره‌وشی ئێستای ژنانی ئه‌م وڵاته‌ی به‌م ئاسته‌گه‌یاند. ئێمه هیوا
خوازبووین ساڵ به‌ساڵ وێنه‌ی تابلۆکه ره‌نگاڵه تربێت به‌تێکه‌ڵ بوون و له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی جێنده‌ری، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا دورتربرۆێن ره‌نگی تابلۆکه خۆڵه‌میشی تر ده‌نوێنێت، خۆ گه‌ر سیستمی کۆتا نه‌بێت، چۆن هیچ ژنێک شانسی به‌شداریکردنی له‌ناوه‌ندی بریاردانییه، ئه‌وا له‌په‌رله‌مانیش شانسی ژنان حاڵی له‌سه‌رکردایه‌تی پارته‌کان باشتر نابێت. ژنان و کچانی ئه‌م هه‌رێمه له‌پێش هه‌رشتیکدا پێویستیان
به‌ره‌خساندنی هه‌له بۆ به‌شداریکردن له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، به‌شداریکردنێک ته‌جاوزی ئه‌ومۆدێله باوه‌بێت که ده‌ستوپێگره‌و ئێستا به‌ناوی مافی ژنانه‌وه بوونی هه‌یه، ژنانی کۆبانێ نمونه‌یه‌کی زیندووی هاوتای به‌رگری و ئاست به‌رزی ژنان و پاوانن، نمونه‌یه‌کی نزیک و ویژان به‌خه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ن که‌به‌چاوی که‌مه‌وه له‌به‌شداریکردنی ژنان ده‌روانن، له‌وێ تابلۆی پێکه‌وه ژیان پر ره‌نگاڵه‌یه، پر له‌ئومێدو چوونه پێشه‌وه‌یه. قوربانییه‌کانی ناموسپه‌رستی و به‌رده‌وامی ژیانی پله‌دویی ژنانیش له‌هه‌رێم، نمونه‌ی قوربانی ده‌ستخه‌رۆیی مۆدیله باوه‌که‌ن. ئێستا چیتر کاتی ئه‌وه‌هاتووه ئه‌و مۆدیله وه‌لانرێت که به‌ئه‌زموون ده‌رکه‌وت ده‌ستپێگره‌و ژنان له‌سێبه‌ری پیاواندا ده‌هێڵته‌وه و ناتوانێت بزووتنه‌وه‌ی ژنان به‌رێته ئاستێکی باڵاتر، ئێستا کاتی ئه‌وه‌هاتوه ژنان خۆیان له‌خه‌می ره‌وشی ناله‌باری خۆیاندابن و به‌شوێن مۆدێلێکه‌وه‌بن تاله‌رووی یاسایی و کۆمه‌لایه‌تیه‌وه هاوتای پیاوان بن و که‌رامه‌تیان پارێزراوبێت.
(KNNC)