له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیدا كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی عیراق ده‌ستیكرد به واژوو كۆكردنه‌وه بۆ (نادیه موراد)ی كچه ئێزیدی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌مساڵی پێببه‌خشرێت، هه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌ربگرێت ده‌بێت زیاتر له 100 هه‌زار ئیمزای بۆ كۆبكرێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی گرنگی تێدا بێت‌و ده‌بێت ئه‌و كاره‌ی كه كه‌سه‌كه نۆبڵی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت كارێك بێت كه گۆڕانكاری دروست بكات، هه‌ر بۆیه له‌ساڵی ٢٠١٤ ئه‌م خه‌ڵاته درا به كچه خوێندكاری پاكستانی (ملالا یوسفزای) كه له‌ڕێگه‌ی چالاكییه‌كانییه‌وه له‌بلۆگی خۆیدا به‌نووسین دژایه‌تی تاڵیبانی ده‌كرد‌و ئه‌و زوڵم‌و زۆره‌ی كه ده‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر كچان‌و ژنانی وڵاته‌كه‌ی‌و به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه له‌گه‌ڵیاندا نین، بۆ رای گشتی بڵاوده‌كرده‌وه، مالالا؛ له‌سه‌ر ئه‌م چالاكیانه‌ی درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌و ویستیان ده‌نگی كچێكی حه‌ڤده ساڵ كپ بكه‌ن، كه به‌و منداڵی‌و هه‌رزه‌كارییه‌ی خۆیه‌وه توانی ئه‌وان بخاته شوێنێكه‌وه كه هه‌ست به مه‌ترسی گه‌وره بكه‌ن لێی، بۆیه مالالا؛ ته‌نها هه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵی پێنه‌به‌خشرا، به‌ڵكو چه‌ندین خه‌ڵاتی تر، وه‌كو یه‌كه‌م خه‌ڵاتی ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی پاكستان، خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ئاشتی بۆ منداڵان، كه رێكخراوی مافی منداڵانی هۆڵه‌ندی پێشكه‌شی كرد، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ئانا پۆلیتیكۆفیسكایا، كه رێكخراوێكی ناحكومی به‌ریتانی به ناوی (راو‌و ئین وۆر) پێشكه‌شی كرد.
من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه پێویستبوو پێش ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان داوای هیچ خه‌ڵاتێك بكات بۆ نادیه، ده‌بوایه حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه خه‌ڵاتی پێ ببه‌خشیایه، كه خۆمان قه‌دری خۆمان نه‌گرین ئاخر بۆ جارێ داوا له‌وانی تر بكه‌ین كه قه‌درمان بگرن، ناخۆشترین لێدوانه‌كانی ژنان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته درا، ئه‌نجومه‌نی خانمان ده‌ڵێت: ئه‌مه كاری ئێمه نییه‌و ده‌بێت رێكخراوه‌كان له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شداربن‌و رێكخراوه‌كانیش هه‌ر كه‌سه‌و كه‌وته مه‌تح‌و سه‌نای خۆی، كه ئه‌وان چۆن نادیه-یان گه‌یاندۆته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
دیسانه‌وه هه‌ر كه‌س بۆ خۆی، من نازانم بۆ ئه‌نجومه‌نی خانمان پێیوایه كه ئه‌و سه‌ر به حكومه‌ت بوو ئیتر نابێت به‌شداریی هه‌ڵمه‌تی واژوو كۆكردنه‌وه بكات، كه كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی عیراقی ده‌ستیپێكردووه؟ ئه‌ی ئه‌وان به حیساب داكۆكی له‌مافه‌كانی هه‌مووان ناكه‌ن؟ ئه‌ی جۆرێك له داكۆكیكردن هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌و كه‌مپه‌ین كردن نییه؟ من نازانم بۆ ئه‌م وه‌ڵامه سه‌رپێیه‌یان داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێك، كه ده‌بێت هه‌مووان كاری بۆ بكه‌ن، نادیه؛ ته‌نها ژنێ یان كچێك نییه كه چیرۆكێك ده‌گێڕێته‌وه، نادیه؛ ته‌نها ره‌مزی خۆی نییه، به‌ڵكو ره‌مزی سه‌ده‌ها‌و بگره هه‌زاره‌ها كچ‌و ژنی تره، كه تا ئێستاش له ژێر ده‌ستی دڕنده‌كانی داعشدان، نادیه؛ ره‌مزی نه‌هامه‌تی میلله‌تێكه، كه به‌هۆی جیاكاریی ئایینی‌و ره‌گه‌زیی‌و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م هه‌موو كاره‌سات‌و كڕین‌و فرۆشتن‌و سووكایه‌تییه‌ی پێكراوه، نادیه؛ هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نییه، كه مێیه ئه‌مه‌ی پێكراوه، به‌ڵكو له‌پاڵ مێینه‌بوونی، ئایینێكی تری هه‌یه‌و كورده.
كه‌واته ژنان‌و پیاوانی كوردستان ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه نییه، ته‌نها به سه‌ردان‌و پیاهه‌ڵدان به شان‌و بازوو و قاره‌مانێتی نییه، به‌ڵكو مێژوو ده‌بێت تۆمار بكرێت له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه، كه ده‌توانن گۆڕانكاریی راسته‌قینه بكه‌ن له‌هزری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا، گریان‌و فرمێسكی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا ئاماده‌بوون، گریانێكی تیمساحانه نییه وه‌ك لای خۆمان، ئه‌وان له‌دڵه‌وه گریان، كه گوێیان له‌م شایه‌دحاڵه بوو باسی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی خۆیه‌وه.
بۆیه من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ژنانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی خانمانی كوردستان ئینسافت ناكه‌ن‌و هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وتی بۆ خۆی هه‌بێت‌و ئازایه‌تی خۆی ده‌ربخات‌و ئه‌ویتر له‌به‌ر پێگه حكومییه‌كی توخنی ئازاره‌كانی تۆ ناكه‌وێت، ئه‌وه بزانه تۆ سیمبولی هه‌زاره‌ها ژنی تریت كه له‌عیراقدا تۆ به‌هی خۆیان ده‌زانن‌و كارت بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببیته ده‌نگی میلله‌تێكی زوڵملێكراو، غه‌درلێكراو‌و پشتگوێخراو، ئه‌وانه‌ش كه پشتگیریت ناكه‌ن به‌بیانووی جۆراوجۆر، گرنگ ئه‌وه‌یه، كه كاتێك هه‌رچی خه‌ڵاتێكت وه‌رگرت نه‌یه‌ن له‌ته‌نیشته‌وه وێنه‌بگرن‌و له‌سه‌ر په‌یجی فه‌یسبووكه‌كه‌یان پۆستی بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كه به ماندووبوونی ئه‌وان كرابێ
خەندان