ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا رۆژی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییه‌و سبه‌ینێش له كوردستان یادی رفاندنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانه، كه به‌داخه‌وه پاش پێنج ساڵ له تیرۆركردنی، هیچ تروسكاییه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه له تاوانه‌كه‌و دۆزینه‌وه‌و ته‌سلیم كردنی تاوانباران به‌دادگا، به‌دی ناكرێت. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو له‌كاتێكدا كه هه‌موومان هیوامان وابوو ئه‌و كاردانه‌وه به‌رفراوانه نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه به‌رامبه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت، كارێك بكات كه هێزه تاریكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان سڵ بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی جارێكی تر ده‌ست بۆ كوشتن به‌رن، كه‌چی زۆری نه‌برد شاهیدی تیرۆری شه‌هید كاوه گه‌رمیانیش بووین.
ساڵ به ساڵ، هه‌ر كاتێك راپۆرتی پێشێلكارییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، زۆرێك له ئێمه دڵی خۆمان به‌وه خۆش ده‌كه‌ین كه ژماره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان له فلانه ساڵدا، كه‌متر بووه له ساڵی پێش خۆی. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم، كه‌مبوونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان به‌رهه‌می پێشگه‌یشتنی عه‌قلییه‌تی سیاسیی وڵاتی ئێمه نین. به‌ڵكو په‌یوه‌ندییان به دۆخی سیاسی‌و ئاستی گرژی‌و ململانێكانه‌وه هه‌یه. به‌و مانایه‌ی هه‌ر كاتێك بابه‌ته حه‌ساسه‌كان دێنه ئاراوه، هه‌ر كاتێك بارگرژی له‌نێوانی هێز‌و بۆچوونه سیاسییه‌كاندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، دروست ئاو له‌و كاتانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه رووی راسته‌قینه‌ی خۆی‌و چۆنیه‌تی تێڕوانین‌و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئازادی بیروڕاده‌بڕیندا نیشان ده‌دات.
هه‌ر بۆ نموونه: ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك كه گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو به بابه‌تی رۆژ‌و هه‌ندێك نووسه‌ر‌و خاوه‌نڕا، ئه‌و راستییه ساده‌و حاشا هه‌ڵنه‌گره‌یان هێنایه سه‌ر زمان كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی كوردستان سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم مافی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی نییه‌و ده‌بێ بۆ یه‌كه‌مجار شاهیدی ده‌ستاوده‌ستكردنێكی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات بین، له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێم دوو په‌یامی له دوو بۆنه‌ی جیاوازدا بڵاوكرده‌وه، كه جه‌وهه‌ری هه‌ردووكیان هه‌ڕه‌شه‌كردن بوو له ئازادی راده‌ربڕین‌و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری‌و هه‌وڵێكی روون‌و ئاشكرا بوون بۆ چاوترسێن كردن‌و ده‌مكوتكردن. له‌هه‌مان كاتیش‌دا لێشاوێكی هه‌ڕه‌شه‌و جنێوبارانكردن بۆ ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه ده‌ستی پێكرد‌و، بگره له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ستدێژی كرایه ئه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك، كه باسی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كردبوو! سه‌یر له‌وه‌دایه، ئه‌و په‌لامارده‌رانه هه‌میشه چاوقایمانه ده‌ڵێن، ئه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم نییه پێویستی به كورسییه، به‌ڵكو كورسییه‌كه‌ی هه‌رێم پێویستی به سه‌رۆكه. لێتان ناشارمه‌وه ئه‌م قسانه كولتووری "قائدی زه‌رووره!"م بیر ده‌خه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ره‌وتێكی سیاسی "هه‌نارده"ی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه خۆی به تاكه نوێنه‌ری ئاینی ئیسلام ده‌زانێ‌و زۆر به ئاسانی‌و له‌سه‌ر ساده‌ترین كه‌مته‌رخه‌می له‌به‌جێهێنانی ئه‌ركه ئاینییه‌كاندا، فه‌توای ته‌كفیری هاوڵاتیانی موسوڵمانی ئێمه‌و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش بێ سڵه‌مینه‌وه، حوكمی كوشتن‌یان ده‌دات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌م ره‌وته، پێی وایه حاكم (یا وه‌لی ئه‌مر) ئه‌گه‌ر به وته‌ی خۆیان "فاسقیش بوو"، هێشتا هه‌ر "تاعه‌ت"ی واجیبه‌و هیچ موسوڵمانێك بۆی نییه له‌ئه‌مری ده‌رچێت! ئه‌گه‌رچی ئێره جێگه‌ی ئه‌وه نییه به درێژی باس له سه‌رهه‌ڵدان‌و گه‌شه‌كردن‌و ئامانجه‌كانی ئه‌م ره‌وته بكه‌ین، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا پتر ته‌وژمێكی سیاسییه نه‌ك ئاینی، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه بڵێین ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه ئاسمانی‌و لۆكاڵیانه‌و ئه‌و هه‌موو توانا مادییه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه، به‌ئاشكرا پێمان ده‌ڵێ له كوێوه هاتوون‌و ده‌یانه‌وێ چی بكه‌ن. كێشه‌ی ئه‌م ته‌وژمه كه نامۆیه به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و ئه‌و تێگه‌یشتنه سنگفراوانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بۆ ئاینی ئیسلام، ته‌نها له‌وه‌دا نییه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئازادی بیروڕاده‌ربڕین‌و، هه‌موو بۆ چوونێكی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به كوفر ده‌زانێت‌و خوێنی حه‌ڵاڵ ده‌كات، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆشه له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان‌و خولقێنه‌ری كه‌لێنی گه‌وره‌یه له‌نێو هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا. چونكه ده‌توانێ دراوسێ‌و دراوسێ، هاوڕێ‌و هاوڕێ، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی خێزانێكیش بكاته دوژمنی یه‌ك. ره‌نگه زۆربه‌شمان نموونه‌كانی ئه‌م رووداوانه‌مان له ژیانی رۆژانه‌ماندا بینیبێ.
به‌داخه‌وه، دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چاوپۆشی له‌م ته‌وژمه سیاسییه ده‌كه‌ن. یه‌كێكیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وایه خزمه‌ت به مه‌نیقی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌وی تریشیان به‌و عه‌قلییه‌ته‌ی كه ئه‌م ته‌وژمه نفوزی ئیسلامی سیاسی له‌كوردستاندا كه‌م ده‌كاته‌وه. بێ‌ئاگا له‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینه، كه بۆ خۆی منداڵدانی له‌دایكبوونی رێكخراوی قاعیده‌و پاشانیش داعش بووه، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردن‌و سنووردكردندا نه‌بووم‌و نیم. به‌ڵام ئێمه له‌كوردستان یاسا‌و رێسای تابه‌تمان هه‌یه كه بواری بڵاوكرنه‌وه‌و میدیا رێكده‌خه‌ن. نه له كوردستان‌و نه له‌هیچ شوێنێكی دنیاش، سووكایه‌تی ئاشكرا به كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان (به‌تایبه‌ت ژنان)و هاندان بۆ كوشتن‌و توندوتیژی قبوڵ ناكرێت‌و نابێت قبوڵ بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێ راسته‌وخۆ داموده‌زگا یاساییه‌كان كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌م جۆره هاندانه هه‌بێت‌و رێگه له‌وه بگرن، كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌ره‌و شه‌ڕ‌و توندوتیژی بڕوات.
له‌كۆتاییدا به‌داخه‌وه ده‌ڵێم، له رۆژی جیهانی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریدا، هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئازادی‌و به‌تایه‌ت ئازادی بیروڕاده‌ربڕین له‌كوردستاندا نه‌ك هه‌ر كه‌م نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ‌و له ناوه‌ند‌و شوێنی جیاوازی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه‌وه له زیادبووندان. به‌ڵام هیچ گومانێكم له‌وه نییه كه داهاتوو هه‌ر بۆ ئازادییه‌و تاریكپه‌رستان چه‌ند ئازارمان بده‌ن‌و چه‌ند خوێن بڕێژن، هیچ داهاتوویه‌كیان له‌م جیهانه‌دا نییه. با هیواداربین وڵاته‌كه‌مان ئه‌م قۆناغه به رژانی كه‌مترین خوێن‌و كه‌مترین ئازار تێپه‌ڕێنێت.
ئه‌م وتاره ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكدا كه سه‌نته‌ری میترۆ به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه رێكی خستبوو، خوێنرایه‌وه.
(ئاوێنه نیوز)