بێگومان ژنانیش به‌ده‌رنین له‌و قه‌یرانانه‌ی كه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت و دەناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی رۆژانه دوچاری دەبن، هەر له‌كێشه ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی سیاییەکان تا دەگاتە كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ناو خێزان، به‌ده‌ر له‌مه‌ش قه‌یرانی كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌و لەناوبردنی هاتۆته‌سه‌ر، كاره‌ساته‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، وەک نمونەیەک كاتێك ژنێك به‌هۆی كێشه‌یەکی خێزانیه‌وه خۆی راده‌ستی یه‌كێك له‌شه‌ڵته‌ره‌كان بكات و پاش ماوه‌یه‌ك به‌سوڵحی عه‌شایه‌ری ته‌سلیم به خانه‌واده‌كه‌ی بكرێت. دوایی خێره له‌یه‌كێك له‌ناو پاركه‌كانی شاری سلێمانی به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ بکوژرێت و تاوانبار وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ربچێت!
قسەكه‌م لێره‌دا ئه‌مه‌یه تا كه‌ی ژنانی ئه‌م هه‌رێمه له‌ژێر سایه‌ی سیاسه‌ت و بیانوی چەواشەکاری و خێڵه‌كی و سوڵحی عه‌شایه‌ری‌و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ببنە قوربانی. پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكومەتی هه‌رێم چاوێك به‌یاساو رێساكاندا بخشێننه‌وه سه‌باره‌ت به‌سزادانی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه له‌م كه‌یسانه‌دا ده‌بنه پاڵه‌وان. لەکاتێکدا تا دێت رۆژ له‌دوای رۆژ تاوانی كوشتن و تۆمه‌تباركردنی ژنان به‌ناوی شه‌ره‌ف و تاوانه‌كان زۆر تر‌و زۆر ترده‌بن. پێویسته له‌سه‌ر حكومەت پارێزه‌ر دابین بكات بۆ ئه‌م جۆره كه‌یسانه به‌جۆرێك داكۆكی و پارێزگاری له‌مافی ژنان بكات کە تاوانبار بگات به‌سزای خۆی و لەئاست ئەو تاوانە بێت کە دەکرێت بەرامبەر ژنان لەژێر بیانو جیا جیاکاندا.
ئیتر با به‌س بێت، چیتر ئافره‌ت نه‌بێته قوربانی، ئیتر با به‌سبێت تاوان و كوشتن و رفاندنی ژنان له‌ژێر هه‌رناو و ناونیشانێكدا. لەهەمان کاتیش‌دا پێویسته له‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی ژنان بێده‌نگ نه‌بن ده‌رهه‌ق به‌و تاوانانه‌ی ده‌كرێ به‌رامبه‌ر ژنان، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت و هه‌مو رێكخراوه ناحكومیەكان كه بتوانن كار‌و چالاكیه‌كانیان بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بێت له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌و گه‌ڕه‌كه‌كاندا تابتوانن له‌ڕێگه‌ی گروپی خۆبه‌خشانه‌وه کار‌و چالاکی و هاوڵاتیان هوشیار بکەنەوە، نه‌ك ته‌نها بۆ ژنان به‌ڵكو له‌هه‌مو چین و توێژه‌كان له‌سه‌ر مافی تاكه‌كان.
ئەرکی هەموانە مافەکان ژنان بپارێزن و رێز لە توانا‌و کار‌و هەڵوێستیان لە سەردەم و قۆناغە جیاوازەکانی بزاڤی رزگاری خوازی کوردا بگیرێت، هان بدرێن بۆ بەشداری کارایان لە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی وڵات و رۆڵی جیاوازیان پێبدرێت و ئەوانیش جێدەستی خۆیان پیشان بدەن، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له‌گرنگی و بایه‌خی رۆڵی ژنان كه ته‌واوكاری یه‌كترن له‌هه‌مو ئه‌رك و مافه‌كانیاندا.
sbeiy