به‌پێی پۆلێنكردنی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور، له ئه‌سڵی 180 ده‌وڵه‌ت، توركیا به پله‌ی 149 ده‌وڵه‌ت دێت له ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری، ئه‌م پۆلێنكردنه شتێكی ئه‌وتۆ رون ناكاته‌وه. ئاماره لۆكاڵییه‌كانی توركیا باشتر وێنه‌كه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. وه‌زیری دادی توركیا كه له حزبی حكومڕان، داد‌و گه‌شه‌پێدانه، دانی پێدانا كه سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان (1845) شكاتی له دژی په‌رله‌مانتار، سیاسه‌تمه‌دار،
رۆژنامه‌وان و هاووڵاتی ئاسایی تۆمار كردووه، به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆك كۆمار، هه‌ندێك له‌و سوكایه‌تیانه له ره‌خنه‌ی ئاسایی زیاتر هیچی تر نین. به‌ڵام دادگای لێكدانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار به جنێوی تێگه‌یشتووه. له ناو ئه‌و شكاتانه‌شدا شكات له سه‌رنووسه‌ری جمهوریه‌ت هه‌یه كه به‌ڵگه‌ی هاوكاری حكومه‌تی توركیای له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كانی له سوریان بڵاوكردۆته‌وه. شكات له رۆژنامه‌وان جه‌نگیز چاندارو حه‌سه‌ن جه‌مال و چه‌ندانی تر كراوه‌و هه‌موو ریزیان گرتووه داخۆ كه‌ی كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه؟.
هه‌ر جاره‌و رۆژنامه‌نووسێك ده‌رخواردی ماره‌كانی سه‌ر شانی حوكمی تاكه كه‌سی ده‌درێت. به‌و حاڵه‌شه‌وه سه‌رۆك كۆمار ره‌وشه‌كه‌ی به‌دڵ نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگا جان دۆندار سه‌رنووسه‌ری جمهوریه‌تی ئازادكردووه، تا له ده‌ره‌وه‌ی زیندان پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت. ئه‌ردۆگان وتی: دان به‌و بڕیاره‌دا نانێت و جێبه‌جێی ناكات. یانی سه‌رۆك كۆمار هه‌ر ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ ده‌كات كه له قازانجی خۆی ده‌بن، وه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی تۆڕی میدیایی زه‌مان ده‌رچوو كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت و رابه‌ره‌كه‌ی، فه‌تحوڵڵا گویله‌نه.
زه‌مان ژماره‌ی تازه‌ی به دڵی ده‌وڵه‌ت ده‌رچوو، وێنه‌ی ته‌رمی كوژراوه‌كانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت له كوردستانی باكوور سیمای سه‌ره‌كی ژماره‌ی ده‌ست به‌سه‌را گیراوه. وێنه‌ی سه‌ربازانی كوژراویش، یانی زاڵكردنی یه‌ك دیمه‌ن و یه‌ك شرۆڤه بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی له جه‌زیرو نسێبین و ئامه‌دی سوور له دژی خه‌ڵكی سیڤیل په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به بیانووی شه‌ڕی دژی تیرۆریی په‌كه‌كه‌وه. هه‌میشه قۆڵبه‌ستكردنی رۆژنامه‌كان و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی دیموكراسی هاوشانی شه‌ڕكردنن دژی باكووری كوردستان.
ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌ری توركیا سه‌دان وێنه‌ی دیمه‌نی شه‌ڕی تۆماركردووه كه یه‌ك لایه‌نه روانینی ده‌وڵه‌ت و سوپا بۆ شه‌ڕی دژی كورد ده‌رده‌خه‌ن، له بیسته‌كان، ده‌می شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران و شۆڕشی ئارارات، رۆژنامه‌كانی كه‌مالیسته‌كان كاریكاتێری كورد كوشتن و گۆڕی كوردستانی خه‌یاڵییان بڵاوده‌كرده‌وه. كۆماری ساوای ئه‌تاتورك له ساڵی 1925 دا یاسای راپۆرتی سكونی ده‌ركرد كه به‌و پێیه كه‌س له توركیا هیچی له‌سه‌ر كوردكوشتن نه‌ده‌زانی. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا دادگاكانی ئیستقلال شێخ سه‌عیدو هاوڕێكانی له سێداره دا، زۆری پێنه‌چوو هه‌ر به‌و یاسای سكونه (بێده‌نگ) هه‌موو ده‌نگێكی ناڕازی له ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره بێده‌نگ كران و دادگای ئیستقلالیش تاوانبارانی پیلانی كوشتنی ئه‌تاتوركی حوكم دا.
توركیای سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستویه‌ك به په‌له ره‌وتی بۆ ئه‌وه‌یه توركیای سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست دووباره بكاته‌وه. له حاڵێكدا 90% ی میدیا كه‌وتۆته ژێر هه‌ژموونی ئاكپارتییه‌وه، فه‌زای راپۆرتی سكون له دژی 10% ی بۆماوه خراوه‌ته كار. له باكووریش ئامێری جه‌نگی له كاردایه، له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه جه‌نگیز چاندار له‌دوا وتاری رادیكاڵدا وتویه‌تی: (ئه‌ردۆگان به هه‌نگاوی پته‌و به‌ره‌و جێگیركردنی حوكمی تاكه كه‌سی و مۆنۆپۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوا. توركیا خۆی له تونێلێكدا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌و سه‌ری دیار نییه).