دیدێکی یاسای سەبارەت بە ئەم روداوەی ئەمڕۆ
حاکم شێخ لەتیف مستەفا


سەرەتا دەبێ بلێین کە روداوەکە ئازار بەخشەوکەس نیە بیبینێ و خەمبار نەبێ 
 -بەگوێرەی یاسا خۆکوشتن یان ھەولی خۆکوشتن تاوان نیە واتە ھیچ تاوانێک ئەنجام نەدراوە، بەڵام ئەگەر کەسێک ھانی دابێ بۆ خۆکوشتن دەشێ ئەو کەسە لێپرسینەوەی لەگەل بکرێ
 - ھەر بەگوێرەی یاسا بۆ تۆمەتبارکردنی  کەسێک بە ھەڵنەستان بەفریاکەوتنی لێقەوماوێک دەبێ، ئەو کەسە ھەلنەستێ بە کاری فریاکەوتن «ھەرچەندە لەم روداوە جێی گومانە پایە مادی و مەعنەویەکانی تاوانی نەکردن « امتناع » ھەبن.

 لەم روداوە رۆژنامەنوسەکان بەتایبەتی دوانیان زۆر بەزوویی و لەکاتی پێویستدا ھەستان بە فریاکەوتن و خۆشبەختانە ئاگرەکەیان کوژاندەوەو گیانی کەسەکەشیان لە مردن رزگار کرد، واتە تاوانی نەکردن « امتناع » لەگۆڕێ نیە ،بەڵێ چەند سانیەیەکی پێچوو بەڵام لەکاتی  پێویستدا فریای کەوتن سەرەڕای ئەوەی روداوەکە شۆک ئامێزەو ھەرکەس لەوێ بوایە توشی شۆک دەبوو تا ماوەیەک ھیچی بۆ نەدەکرا بەڵام ئەوانە توانیان بەزویی قۆناغی شۆک بونیان  دەرباز کەن و رزگاری بکەن،کە ئیشی خۆشیان نیەو شارەزاییان تیدا نیە ، بۆیە دەرەنجامەکە جێیدەستخۆشیە

واتە قسە لەسەر ئەوە نیە بۆ رێگریان لێ نەکردوە ، قسە لەسەر ئەوەیە ئایا ئیمتیناعیان کردوە لە فریاکەوتن؟کە ئەوە نەبوە و بەوازیحی دیارە
ھەقە خەلک بێتەوە سەر بابەتە سەرەکی و گەورەکان:-
-ھۆکارەکانی خۆسوتاندنی گەنجەکە
- وشک بوونی سەوزاییەکانی سلێمانی لەنێوان جبەی ھەولێرو جانی سلێمانیدا
-لە ھەمووی گرنتر دەرەنجامی فشارەکان سەبارەت بە کەیسی سادراوانی بادینان
تێبینی/ کاری بەندە نیە باسی دیوە پیشەییە رۆژنامەگەریەکە بکەم

AM:01:55:19/05/2021