دیاردەی نێرگلە كێشان لە ڕوانگەی یاسا و دەقە ئاینییەكان
بەناز حەدێ

بە پێویستی دەزانم باس لە بابەتێكی مەترسیدار و هەستیار بكەم ئەویش دیاردەی كێشانی نێرگلەیە,باسكردنی لە كاتی ئیستا دا بە زەرووری دەزانم لە هەرێمی ئێمە دا رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی نێرگلە كێشان و كافتریاكان روو لە زیادبوونە,رێژەكەش لە نێوان پیاوان و ئافرەتان دایە رێژەی زۆری بەر پیاوان دەكەوێت بە تایبەتی چینی گەنجان بە پێی گوتەی بەرپرسی كافتریاكان 70% گەنجان ئالوودەی نێرگلە كێشان بوونە,زۆربەی ئەوانە تەمەنیان لە نێوان 18بۆ30 سالی دایە و رێژەیەكی بەرجاویش بەر ئەوانە دەكەوێت كە خوار 18 سالن و رێژەیەكی كەمیش بەر ئەوانە دەكەوێت كە تەمەنیان سەرووی 30 سالیەوەیە,ئافرەتانیش بێ بەش نین بەلام رێژەیەكی كەمیان بەر دەكەوێت.

سەبارەت بە رێژەی كافتریاكان روو لە زیادبوونە رێژەیەكی زۆریان نایاساین بە پێی ئامارێكی سالی 2017 لە سنوری شاری سۆران 70 كافتریا بوونیان هەبوو لەوانە 30 كافتریا مۆلەتی یاسایان هەبووە و تۆمار كراون ,بەلام لە كاتی ئیستا دا ژمارەیەكی زۆری كافتریای نایاسای بوونیان هەیە بە بێ‌ مۆلەت كار دەكەن,ئەوەی لە كافتریاكان ئەگوزەرێت كارەساتە ئیشیان تەنها فرۆشتنی شەربەت و نێرگلە نەماوەتەوە بەلكو بۆتە مۆلگەی تیرۆری ئەخلاقی گەنج,كافتریاكان مادەی هۆشبەر و مادەكانی (پاراسیمۆل و پانادۆل) و حەبەكانی (ترامادۆل ودۆلفین) لە ناو موعەسەلەی نێرگلە دەكەن ئەو مادانە وا دەكات مرۆڤ ئالوودەی نێرگلە بێت و دوبارە بگەرێتەوە بۆ كافتریاكان, زۆربەی كافتریاكانیش كار بە كارمەندی ئافرەت دەكەن ئەوانە زیاتر ئافرەتی ئێرانین بۆ راكێشانی سەرنجی چینی گەنج دواتر ئیشی لەشفرۆشی دەكەن بۆیە كافتریاكان سەرچاوەی زیادبوونی رێژەی گەنجەكانە بە مادەی هۆشبەر و تووش بوونیان بە لەشفرۆشەكان, كاركردنی كافتریاكان دەبێت تا كاژێر 12ی شەو بێت بە پێی نوسراوی ئاسایش بەلام بە داخەوە تا درەنگانی شەو و بەرەبەیان كراوەن.

هۆكاری سەرەكیش بوونی بێ كاریە لە نێو چینی گەنجان رێژەیەكی زۆری بێ كاران روو لە كافتریاكان دەكەن هەروەها جاری واش هەیە لە كاتی بەرێوەچونی یارییە نێودەولەتیەكان كافتریاكان قەلەبالغ دەبن و پر دەبن لە چینی گەنجان كە بۆ بە سەر بردنی كاتێكی خۆش و سەیركردنی یارییەكان روو لە كافتریاكان دەكەن.هۆكارێكی تر نەبوونی ئاستی هۆشیاریە لە لایەن تاك بە تایبەتی توێژی گەنج و نەوجەوانان لە سەر زەرەر و زیانەكانی ئەم مادەیە لە رووی تەندورستیەوە زیانێكی زۆری هەیە بۆ سەر كەسی نێرگلەكێش و توشی چەندین نەخۆشی دەكات لە هەمان كات دا زیان بەو بەو كەسانە دەگەینێت كە نزیكن لە كەسی نێرگلەكێش مالپەریmedicalnewstody مەترسیەكانی نێرگلەی خستۆتەروو دوكەلی نێرگلە چەندین مادەی زیانبەخشی تێدایە وەكو مادەی نیكتۆن و ئۆكسیدی كاربۆن و هۆكارێكی سەرەكیە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی سیەكان گەروو و دەم و گەدە و توش بوون بە جەلتەی دل و مێشك زیاد دەكات ...هتد.

هۆكارێكی تر نەبوونی یاسایەكی گونجاو و شیاوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم دیاردەیە ئەگەرچی نێرگلەكێشان لە یاسای بەرەنگاربونەوەی جگەركێشان ژمارە (31) سالی 2007 باس كراوە لە مادەی (😎 برگەی (1)ی ئەم مادەیە دەلێت جگەرەكێشان بە نێرگلەشەوە لەم شوێنانە قەدەغەیە وەكو شوێنە گشتیەكان و چایخانە و ئەو شوێنانەی كە چێشت یاخود خواردنەوە بە خەلك دەدەن و مەلبەندەكانی بە بازار كردن بازرگانی ...هەندئك شوئنی تر...ئەم یاسایە لە دیارترین ئەو یاسایانەیە كە كاری پێنەكراوە ئەمەش وای كردوە هیچ چارەسەرێك بۆ دیاردەی كێشانی نێرگلە و جگەرەكێشان نەكرێت وهاولاتیان بە ئاسانی سەرپێچی ئەحكامەكانی دەكەن بە بێ هەبوونی لێ پرسینەوە و سزادانیان ,كێشانی نێرگلە لە زۆربەی شوێنە گشتیەكان دەبینرێت وەكو شوئنە گەشتیاریەكان و پارك و چایخانەكان ومەلبەندەكانی بە بازار كردنی بازرگانی و ئەو شوئنانەی خواردن و خواردنەوە بە خەلك دەدرێت نێرگلە لە گەل خواردن پێشكێش دەكرێت.

لە برگەی دووەمی ئەم مادەیە ئاماژە بەوە دەكات ئەو كەسانەی سەرپێچی دەكەن لەم مادەیە (برگەی یەكەم) سزادەدرێت بە (10)هەزار دینار كە رێژەی غرامەكە زۆر كەمە لە جاو یاسای ولاتانی تر جونكە نێرگلە هەیە نرخی تا25 بۆ 30 هەزار دەروات ئەو كەسەی توانای كرینی نێرگلەی هەیە بەو نرخە زۆر بە ئاسانی دەتوانێ‌ غرامەكەش بدا.بۆ چارەسەركردنی ئەم دیاردەیە پێویستە بگەرێینەوە بۆ یاسا و بە فعلی جێبەجێكردنی یاسا و دەركردنی یاسایەكی نوێ‌ لە لایەن پەرلەمان بۆ بەرەنگاربونەوەی نێرگلە كێشان چونكە لە یاسای بەرەنگاربونەوەی جكەرەكێشان تەنها لە یەك مادە باسی نێرگلە كێشانی كردوە ئەمەش زۆر كەمە و كەم و كورتی هەیە لە یاساكە وەكو ئەو غرامەی لە برگەی (1)مادەی 8 هاتوە وەكو سزا گونجاو نیە و زۆر كەمە,هەروەها یاساكە سەركەوتو نەبوە لە بەرەنگاربونەوەی نێرگلە كێشان و جگەرە كێشان.

رێكخراوەكانی كۆمەلگای مەدەنی رۆلی سەرەكیان هەبێ ئەویش لە رێی كردنەوەی دەورات و خولی بەسوود بۆ گەشەپێدانی توانای مرۆیی گەنجان بۆ ئەوەی كاتی خۆیان لە بابەتی بە سوود بەسەر بەن,هەروەها كردنەوەی زیاتری یاریگای وەرزشی بۆ گەنجان,پێویستە كەرتی گشتی و تایبەت هەلی كار بۆ گەنجان برەخسێنن جونكە هۆكاری سەرەكی ئالودەبونی نێرگلە كێشان بوونی بێ‌ كاریە,و زانیاری بەخشین بە گەنجان لەسەر چۆنیەتی و مەترسی و زیان و كاریگەریەكانی ئەم مادەیە لە لایەن وەزارەتی تەندورستی و رۆشنبیری , مامۆستایانی ئاینی رۆلیان هەبێت لە مەر ئەم پرسە وەكو پێویست نەیانتوانیوە مینبەری مزگەوتەكان بە كار بێنن بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم دیاردەیە پێویستە وتاری بەهێز و كاریگەریان هەبێ بۆ بەخشینی هۆشیاری و زانیاری بە گەنجان.

لە رووی شەرعەوە پێویستە هەلوێستەی لەسەر بكەین چونكە كۆمەلگاكەمان شەریعەتی ئیسلامی پەیرەو دەكات كە چەندین بەلگەی بەهێز هەیە لەسەر حەرام بوونی نێرگلە كێشان 1- خوای گەورە دەفەرموێت (خوای گەورە شتە پاك و بە سوودەكانی بۆ حەلال كردون و شتە پیس و زیان بەخشەكانی لێ‌ قەدەغە و حەرام كردون) الاعراف( 157) ,گومانی تێدا نیە كە نێرگلە یەكێكە لە شتە زیان بەخشەكان كە زیانی بۆ لاشەی ئادەمیزاد هەیە.2-خوای گەورە دەفرموێت ( بە دەستی خۆتان خۆتان مەخەنە مەترسیەوە) البقرە (195), بێ‌ هیج شكێك نێرگلە مرۆڤ دوجاری گەلێك نەخۆشی لەناوبەر دەكات . 3- خوای گەورە دەفەرموێت ( خۆتان نەفسی خۆتان مەكوژن) النسا‌و (29) . 4-خوای گەورە دەفەرموێت ( مال و سەروەت و سامانتان لە حەرام و سەرپێچی خوای بالادەست خەرج و بە فیرۆ مەدەن,چونكە بە راستی ئەو كەسانەی كەوا مال و سەروەتیان لە حەرامدا خەرج دەكات ئەوانە برا و دۆستی شەیتانەكانن) الإسرا‌و (26-27) .5-پێغمبەر(د.خ) دەفەرموێت (هەموو ئومەتەكەم عەفو دەكرێن و چاوپۆشیان لێدەكرێت ئیلا ئەوانە نەبێت كە تاوانەكانیان ئاشكرا دەكەن و بە بەرجاوی خەلكەوە تاوان ئەنجام دەدەن) صحیح البخاری رقم (6069) و صحیح رقم (7410) .

لێكدانەوەی ئەم فەرمودەیە وایە كە هەموو تاوانە نادیار و شاراوەكانی موسلمان ئومێد دەكرێت كە خوای گەورە لێیان خۆش بێت و سزایان نەدا بەلام ئەو تاوان و سەرپێچیانە ناگرێتەوە كەوا بە ئاشكرا و بە بەرچاوی خەلكەوە ئەنجام دەدرێن وەكو نێرگلە كێشان كە دەبینرێت لە شوئنە گەشتیاریەكان و قەراغ رێگا و بانەكانی هاتوجۆ لە بێش جاوی خەلك دەیكێشن بە ئاشكرا هانی كەسانی دیكە دەدات بە تایبەتی مندالان كە دەیبینن كاریگەری هەیە لەسەریان , هەروەها پێغمبەر (د.خ) دەفەرموێت ( خوای گەورە سێ‌ شتی پێ ناخۆشە بۆتان ...: وە مال و سەروەت و سامانتان لە شتی بێ‌ سوود و بێ‌ نرخ دا بە فیرۆ بدەن) . كەواتە حیكمەت و فەلسەفەی حەرام بوونی ئیسراف و زیادەرۆیە و پارە بە فیرۆدانە و زەرەر و زیانی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە كە خۆكوشتنە هەروەها زیانی بۆ دەوروبەریش هەیە .

بەناز حەدێ * پارێزەری یاسایی

-zarikrmanji

AM:02:54:19/06/2021