وابزانم چه‌ندساڵێکه زۆربه‌ی رۆژنامه‌نوسه‌کان قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن نه‌وتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌دزرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ن بودجه‌ی هه‌رێمیش به‌چه‌ندین رێگه‌ی به‌یاسایکردن و نایاسایی ده‌دزرێت، به‌ڵام هه‌رگیز قسه له‌سه‌ر خۆیان ناکه‌ن که‌هه‌واڵی یه‌کدی ده‌دزن.
تۆ هه‌رگز چویته دوکانی ئاسنگه‌رێک؟ بینیوته ئاسنگه‌رێکی ته‌نیشتی بێت ئه‌و چه‌کوش‌و داس‌و شتانه‌ی که دروستیکردوه، دراوسێ ئاسنگه‌ره‌که‌ی بیدزێت‌و به‌ناوی خۆیه‌وه بیفرۆشێت، ئه‌ی تۆ چویت بۆلای خه‌یاتێک ئه‌و جله‌ی دوریویه‌تی دراوسێ خه‌یاته‌که‌ی بێت بیدزێت‌و به‌ناوی خۆیه‌وه بیفرۆشێت؟. ئه‌مانه‌و ده‌یان پیشه‌ی دیکه هه‌یه رێک له پیشه‌ی رۆژنامه‌نوسی ده‌چن.
هه‌رچۆن خه‌یاتێک ماندوده‌بێت تا جلێک بۆ مشته‌ریه‌که‌ی بدورێت‌و پاشان هه‌قی دورینی خۆی له موشته‌ری وه‌ربگرێت، بۆ ئاسنگه‌ره‌که‌و رۆژنامه‌نوسه‌که‌ش هه‌روایه.
رۆژنامه‌نوسێک تا هه‌واڵێک په‌یداده‌کات‌و به‌شوێنیدا ده‌ڕوات‌و کۆی بنه‌مای هه‌واڵه‌که راستده‌کاته‌وه، ماندوده‌بێت، ئه‌م ماندوبونه مافی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌که‌ی ده‌زگاکه‌ی خۆی، یان خۆی ببنه خاوه‌نی سه‌رچاوه‌که‌ی. به‌ڵام ئه‌و دیارده‌ی هه‌واڵ دزین و راپۆرت دزینه، خه‌ریکه له‌ناو میدیای کوردی ده‌بێته شتێکی ئاسایی.
به‌ر له‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه بکه‌ین، ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بکه‌ین، پیشه‌ی رۆژنامه‌نوسی یه‌کێک له‌کۆڵه‌که‌کانی پاراستنی ئه‌مانه‌ت‌و بڕوابونه به‌پیشه‌گه‌ری، ئه‌م هه‌واڵدزینه‌ش کۆی ئه‌و بنه‌مایه هه‌ڵده‌ته‌کێنێته‌وه. ناکرێت‌و نابێت رۆژنامه‌نوس بیت له‌سه‌ر که‌لاکی ده‌زگاو کاری رۆژنامه‌کانی دیکه خۆت بژیه‌نیت.
بڕێک له ده‌زگاکان به رۆژنامه‌و ماڵپه‌رو تیڤی-یه‌وه هاواریان لێهه‌ڵساوه که هه‌ندێک شوێنی دیکه هه‌واڵه‌کانیان ده‌دزن، ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوسانیش به راستی ده‌رک به‌م دۆخه ده‌که‌ین. زۆر راسته بڕێک ماڵپه‌ر ئیشیان بوه به‌دزینی هه‌واڵ‌و بابه‌تی شوێنه‌کانی دیکه، ئه‌م دیارده‌یه هه‌م شوێنی هه‌ڵوێسته له‌سه‌رکردنه، هه‌م هیچ جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ کۆی ئه‌و دزیانه‌ی که ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه پێشوترو ئێستاش قسه‌ی له‌سه‌رده‌که‌ن.
هه‌واڵ و بابه‌ت دزین، واته بردنی ماف و ماندوبون‌و سه‌روه‌تی (مه‌عنه‌وی) شوێنی دیکه، ئه‌گه‌رچی بۆ بنبڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه رێگای زۆر هه‌یه‌و پێویسته خودی سه‌رنوسه‌ری ئه‌و شوێنانه‌ی په‌یامنێرو رۆژنامه‌نوسه‌کانیان بابه‌تی شوێنه‌کانی دیکه ده‌بەن، لێپرسینه‌وه بکه‌ن و به‌رودی چاودێری ئه‌و حاڵه‌ته‌بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت رێگا بده‌ن ئه‌و دیارده‌یه درێژه‌بکێشێت و ببێته مۆدێلێکی خراپی رۆژنامه‌گه‌ری.
ئێمه هه‌مومان ده‌زانین هه‌رێمه‌که‌مان زۆر بچکۆله‌یه، ده‌شزانین زمان و شێوه‌ی هه‌واڵه‌کان له‌یه‌کتری جیابکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌زانین کام شوێن هه‌واڵ‌و بابه‌تی شوێنی دیکه ده‌بات، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه‌مان نه‌زانیوه رۆژنامه‌نوسه‌کان بێن کارێک بکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به‌م دیارده‌یه، کێشه‌ی دونیای ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوسانیش هه‌رئه‌وه‌یه، هه‌موو شته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ده‌بینین، به‌ڵام شته‌کانی ناوه‌وه‌ی خۆمان نابینین، یان ئه‌گه‌ر بیبینین بێده‌نگی لێده‌که‌ین، له‌کاتێکدا ئه‌م دیارده‌یه خراپترین جۆری گه‌نده‌ڵیه که هاتوه‌ته ناو دونیای رۆژنامه‌گه‌ری کوردییه‌وه.
بێده‌نگبون له‌م دیارده‌یه، بێده‌نگبونه له‌دیارده‌یه‌ک که‌ورده ورده دێته ناو رۆژنامه‌گه‌ری کوردی و ئیدی وه‌ک کۆی کایه‌کانی دیکه‌ی ژیان له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه کار‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌نوسیش ده‌بێته دونیایه‌کی گه‌نده‌ڵی بێ بنه‌ما، بێ بنه‌ما تا ئه‌و ئاسته‌ی ئیدی که‌س ئیشی که‌س ناناسێته‌وه، که‌س نازانێت کێ خاوه‌ن کاری راسته‌قینه‌یه‌و کامه شوێن کاری رۆژنامه‌نوسی ده‌کات و کامه شوێنیش دانیشتوه سه‌رقاڵی خۆژیانه له‌سه‌ر ماندوبونی ئه‌وانی دیکه، هه‌رچۆن جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه قسه له‌سه‌ر دزینی نه‌وت و بودجه بکه‌ین، با جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌شمان هه‌بێت قسه له‌سه‌ر دزینی هه‌واڵ و بابه‌تی رۆژنامه‌نوسی بکه‌ین، که ئێستا ده‌ستیپێکردووه.
له( هاوڵاتی)وه