دوبارە سۆشیال میدیا و کارەساتی بەکارهێنانی...
د.دیلمان ئازاد حەسەن

چەندین جار لەقسەکانمدا ئاماژەمکردووە بە کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی سۆشیال میدیا لەسەر مندالەکانمان، لەبەر زۆری ڕیژەی ئەو کێشانەی ڕۆژانە دەیانبینین کە چ کارەساتێک ڕودەدات لەنێو کۆمەلگا، بەگشتی لە چینی هەرزەکار و کچان بەتایبەتی.

بەداخەوە لەبنەڕەتدا کۆمەڵگەی کوردی لەوە تێنەگەیشتوون سۆشیال میدیا بۆچی دروستبووە و چۆن پەرە بەکەسایەتی و لایەنی مەعریفی و ڕۆشنبیری خۆمانی تێدابدەین و سۆشیال میدیا بکەینە لایەنێک بۆ سوودگەیاندن بەخۆمان، و پاشان بەدەوروبەرمان، بەڵکوو لەجێی ئەوە هەندێ جار سۆشیال میدیا بەناوەندێک بۆ تێرکردنی مەرامە ناسروشتییەکان سەیر دەکرێ و لەبوعدە کۆمەڵایەتییەکان  بە مەبەستێک بۆ هەڕەشە و تەعەددا و دەستدرێژی بۆ سەرنامووسی خەڵکی بەکاردەهێنرێت. 

 ئەوەی باسی دەکەم  نمونەیەکی دیکەی قوربانی سۆشیال میدیا و تایبەتتر بەنەزانی بەکارهێنانی سناپ و تیکتۆکە..
لەم ڕۆژانە دایک و کچیکی هەرزەکار لەگەڵ پۆلیسیک هاتنە پزیشکی دادوەری و  بە پەڕاوی فەرمی دادوەریان پێبوو بۆ پشکنینی پەردەی کچینی!!
دوای دانیشتن و پرسیارکردنمان لە دایکی کچەکە کە ئاخۆ کێشەکە چییە؟؟ لە وەڵامدا وتی:- کچەکەم لە سناپ کوریکی ناسی کەوتە قسەکردن لەگەڵی و کوڕە کچەکەمی فریودا و بەقسەی خۆش و درۆی هێنانیەوە داوای،وێنەی لەکچەکەم کردبوو، ئەویشتەنها وینەی خۆی بۆ ناردبوو و کورەکە زانیبووی کچەکە تەمەنی گەورە نییە بە کچەکەمی گوتبوو یان پارەم بۆدەهێنی لەماڵەوە یا بە باوکت دەلیم کە وینەت بۆناردووم!...

لە ئەنجامی ترسی ئەم وێنەیە کچەکە بڕە پارەیەکی زۆر زۆری لەمالەوە دزی بوو دابوویە دەستی کورەکە.. کە لەمال هەستیان کردبوو و زانیان جۆن ئەم پارە ونبووە و دوای ئاشکرابوونی بابەتەکەو قسەکردنی کچەکە لەلای پۆلیس سکالایان کرد و دوای بەدواداچوون کورەکە دەست بەسەر کرا..  
ئێستا ڕەنگە پرسیارتان لا دروست ببێت بۆچی ئەو کچە دێتە پشکنین ؟؟ کچەکەلەم حالەتە بۆیە دیتە پشکنین چونکە دادوەر دەیەوی دلنیا بیت کە کچەکە دەست دریژی نەکراوەتە سەر...
دایکەکە باری دەروونی  زۆر خراپ بوو لە راستی هەستم بە ئازاری دایکەکە کرد بەلام تاوانی ئەوانیشی تیدابوو جون مندال بە ئارەزووی خۆی سناپ دابنی ! وو برادەری تیدا دابنی !و بی ئەوەی دایکەکە ئاگاداری بیت.. یان بۆچی مندال بزانیت پارە لە مالەوە لە کوێ هەلدەگیریت کەواتە سنور هەیە بۆ زانینی مندالەکەت ئێمە لە سەردەمێک دەژین ناکرێت بەتەواوی مندال دابڕین لە ئینتەرنیت بەلام دەکریت ئاگاداریان بین زیاتر و کاتیان بۆ دابنین بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنیت.
لێرەدا چەند پرسێک دەکرێت گەنگەشەبکرێ:-

١-بۆچی دایک و باوکان سۆزی تەواوەتی نادەن بەمنداڵەکانیان بۆئەوەی لەم حاڵەتانە کچەکان بەدرۆی کوڕی بێگانە هەڵنەخەڵەتێن و مندالان فێر بکەن کە هیچ شتێک نەشارنەوە لە دایک و باوک لە بەر وشەی ترس.

٢-بێکاری دەردێکی گەورەی کۆمەڵگایە، خۆ ئەگەر مرۆڤ کاری هەبێ و سەرقاڵبێت پێیەوە کەمتر کاتی دەبێ سۆشیال میدیا بقۆزێتەوە بۆ کاری نەشیاو و هەڕەشە و تێکدانی شیرازەی هەر خێزانێکی تر.

٣-بێ پلان و بەرنامەیی لەبەکارهێنانی سۆشیال میدیا، زۆرجار بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بەبێ بوونی ئامانجێکی دیاریکراو ئینتەرنێت بەکار دێنن، ئەم بێ پلانییە چارەنوسی گەنجەکانمان بەرەو ئاقارێکی هەڵەدا دەبات، کە کۆمەڵگەی کوردی دوای چەند ساڵێکی دیکە ئەو مەترسیانە بەخۆوە دەبینێت.

٤-ناهۆشیاری گەنجەکانمان، لەوەی کە سۆشیال میدیا چییەو بۆچی و چۆنی بەکاربێنن، و چ کاتێک بەکاری بێنن، ئایە فەیسبووک و ئینستا و سناپ و تیکتۆک و هتد...) تەنها بۆخۆشی و کات بەسەربردنە.؟ یان هۆکارێکی خۆبەرەوپێشبردن و خۆسەلماندن بەکەسایەتیەکی دیاریکراوە، ئایە نابێت بپرسین هاوڕێ و فرێند و فۆڵۆوەرەکانمان کێن و ڕاددەی ناسراوی و کرانەوەمان بۆیان تاچەندبێ.؟

٥-دوبارە دایک و باوکەکان بەرپرسیاری یەکەمن، نەفامییە دایبابێک شانازی بکا بەوەی مۆبایلێکی ئاخیرمۆدێل و ئینتەرنێتێکی بێ سنوور بخاتە دەستی منداڵەکەی و لێپرسینەوە و چاودێریکردنێک نەبێت لەوەی کوڕەکەی یا کچەکەی خەریکی چییە و چی دەکات.

ئومێد دەکەم هەریەکەمان وشیارتر و وردتر ئینتەرنێت بەکاربێنین، و بزانین چی دەکەین و چۆن خۆمان لەهەرحاڵەتێکی بەلاڕێدابەری خراپ دەپارێزین.

-zarikrmanji


AM:12:56:10/05/2021