له باره‌ی میترۆوه
•سه‌نته‌ری میترۆ له ئابی 2009 به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و به‌رگریكاری مافی مرۆڤه‌وه، به هاوكاری رێكخراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جهنگو ئاشتی دامه‌زاروه، به ئامانجی چاودێری ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
•میترۆ به پێی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2011 دامه‌زراوه‌و مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه.
•له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جهنگو ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گه‌لی نه‌رویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS)، پاڵپشتی كردوه.
•سه‌نته‌ری میترۆ چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره (35)ی ساڵی 2008 و یاسای ژماره (11)ی مافی دهسكهتنی زانیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها چاودێری مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی ئازادی رادهربڕینو ئازادییه رۆژنامه‌نوسییه‌كان، له‌گه‌ڵ حكومهتو رێكخراوه‌كان كارده‌كات به ئامانجی كاركردن‌و بلاَوكردنهوهی ئه‌و مافانه .
•میترۆ نوێنه‌رایه‌تی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غداو هه‌ندێك پایه‌تختی ئه‌وروپا هه‌یه.
•میترۆ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی نێودهوڵهتیو عێراقی كارده‌كات.
•سه‌نته‌ر تۆڕێكی هه‌یه زیاتر له سه‌د 100 خۆبه‌خش له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان كاری تیا ئه‌كه‌ن.
•سه‌نته‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له رێگه‌ی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی گربونهوهی هاوپشتی و ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان كار بۆ فراوانكردنی مافی زانین و رۆژنامه‌نوسی ده‌كات.
دامه‌زرێنه‌ران:
•شه‌هیدی رۆژنامه‌نوس عه‌مار ئه‌لشابه‌نده‌ر، پارێزه‌ر رازاو شه‌ریف، رۆژنامه‌نوس هیوا عوسمان، رۆژنامه‌نوس تونا عوسمان، رۆژنامه‌نوس ره‌حمان غه‌ریب.
•له ساڵی 2009 تا 2018 له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌ر یه‌ك له پارێزه‌ر رازاو شه‌ریف، مه‌ریوان حه‌مه سه‌عید، ئاوات عه‌لی، ره‌حمان غه‌ریب، دیاری محمد، بوونه به به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر.
په‌یام:
ئازادی رۆژنامه‌نوسی‌و مافی زانیاری پێگه‌ی بنه‌ڕه‌تی سیستمی دیموكراسی‌و فرهییو مافه‌كانی مرۆڤه.
ئامانج:
•چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ‌و دیموكراسی، فراونكردنی ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی زانیاری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیارده‌ی ده‌ربازبوون له سزا له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجام ده‌ده‌رێن، بلاَوكردنهوهی به‌هاكانی لێبورده‌یی و ئتیكی رۆژنامه‌نوسی، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گوتاری رق‌و كینه چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی یه‌كسانی.
•سه‌نته‌ر به‌رگری له مافه‌كانی گه‌یشتین و پێدانی زانیاری به رۆژنامهنوسانو مافی راده‌ربڕین ده‌كات، له‌به‌رده‌م دادگاكان به‌رگری له‌و مافانه ده‌كات.
•میترۆ سالاَنه راپۆرتێك یان زیاتر ده‌رده‌كات، تیایدا ئه‌و پێشێلكاریانه تۆمار ده‌كات كه به‌رامبه‌ر رۆژنامهنوسانو ئازادی رۆژنامه‌نوسی ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها خۆپیشاندان‌و گربونه‌وه دژ به‌و پێشێلكاریانه رێكده‌خات. وركشۆپو مێزگردو كۆنگره‌ی رۆژژنامهنوسی بۆ پاراستنی ئازادی بیروڕاو مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌نجامده‌دات.
سپۆنسه‌ر:
•پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی IMS و داهاتی ریكلام.
پرۆژه جێبه‌جێكراوه‌كان:
•پرۆژه‌ی هۆشیاری یاسایی به پاڵپشتی (IWPR) ساڵی 2010.
•پرۆژه‌ی هوشیاری یاسایی بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ به پاڵپشتی (IWPR) ساڵی 2010.
•پرۆژه‌ی میترۆ میدیا به پاڵپشتی (NPA) ساڵی2013.
• پرۆژه‌ی راپۆرتی پێشێلكارییه‌كان به‌هاوكاری روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نوسییه‌كان JFO و پاڵپشتی (NPA) نه‌رویژی ساڵی 2013.
•پرۆژه‌ی به‌رگری رۆژنامه‌نوسان له‌و ناوچه‌كانی جه‌نگ، له‌گه‌ڵ رێكخراوی بانگه‌وازی ژنیڤ (GENEVA CALL) 2015.
•پرۆژه‌ی چاودێری پێشێلكارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق به هاوكاری سه‌ندیكای نیشتمانی رۆژنامه‌نوسان له عێراق (NUIL) ساڵی 2017.
•پرۆژه‌ی ئاسایشی دیجیتاڵی به هاوكاری پاڵپشتی سه‌نته‌ری خه‌لیج بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (Human Rights Gulf Centre for) ساڵه‌كانی 2015-2016- 2017.
ئه‌ندامێتی
•ئه‌ندامی كۆنگره‌ی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ 2014 له تونس
•ئه‌ندامی كۆنگره‌ی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ2015 له ئه‌سته‌نبوڵ
•ئه‌ندامی كۆنگره‌ی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ 2018 له به‌یروت
•هاوبه‌شی رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS).
•هاوبه‌شی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نوسییه‌كان (JFO) و سه‌ندیكای نیشتمانی رۆژنامه‌نوسان له عێراق.
•ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ئینسان ئه‌ردن 2018 بۆ نوسینی راپۆرته‌كانی (UPR).
•هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت (CDO) سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی دیموكراسیه‌ت‌و مافی مرۆڤ (DHRD) له هه‌رێمی كوردستان.
•2019 بوو به شه‌ریكی رێكخراوی ئهنترنیوزی ئهرمریكی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی عێراق
خهلاَتهكان:
•خهلاَتی سۆرانی مامه حه‌مه بۆ ئازادی رۆژنامه‌نوسی 2014 سلێمانی.
•خهلاَتی هادی ئه‌لمه‌هدی بۆ ئازادی رۆژنامه‌نوسی 2015 به‌غداد.
•خهلاَتی به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ 2018 به‌غداد.
•خهلاَتی ودات حسین بۆ ئازادی رۆژنامه‌نوسی 2018 دهۆك.
•میترۆ ده‌یان خهلاَتی رێزڵێنانی پێ به‌خشراوه.
چاپكراوه‌كان:
•8 راپۆرتی سالاَنه سباره‌ت به ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی 2011 بۆ 2018 .
•گۆڤاری ژن به پاڵپشتی IMS.
•راپۆرتی سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌گه‌ری كوردستانی به پاڵپشتی NPA.
•راپۆرتی بارودۆخی رۆژنامه‌گه‌ری كه‌ركوك 2016 به پاڵپشتی IMS.
•راپرسی سه‌باره‌ت به مافی زانیاری له كه‌ركوك 2017 به پاڵپشتی IMS.
•راپۆرتی چاودێری گوتاری رق و كینه له گوتاری مامۆستایانی ئاینی 2014.
•راپۆرتی چاودێری وێنه‌ی ژن له میدیای كوردستانی 2015 به پاڵپشتی ASUDA.
•راپرسی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان سه‌باره‌ت به مافی زانیاری 2016 به پاڵپشتی IMS.
•لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاری سه‌باره‌ت به یاسای مافی زانیاری 2017 به پاڵپشتی IMS.
•نامیلكه‌ی راپرسی مافی زانیاری له دهۆك 2018 به پاڵپشتی IMS.
په‌یوه‌ندی
هه‌رێمی كوردستانی عێراق
سلێمانی - گه‌ڕه‌كی شۆڕش – بازاڕی زارا- نهۆمی 4
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر: 07700004147
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه: 07701528887
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی: www.metroo.org
ئیم‌یل: metrocenter2009@gmail.com