لیژنه‌یه‌ك كه تایبه‌ته به به‌دواداچوونی بارودۆخی ده‌ستگیركراوه‌كان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران، رایگه‌یاند هه‌فته‌ی رابردوو، له یادی یه‌كه‌م ساڵڕۆژی گیان له ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی دا، له تاران و شاره‌كانی دیكه، لانی كه‌م 600 ئافره‌ت ده‌ستگیركراون.
لیژنه‌كه باس له‌وه ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، زۆربه‌ی ئافره‌ته ده‌ستگیركراوه‌كانی به كه‌فاله‌ت ئازاد كردووه. له هه‌مان كاتدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ده‌یان ئافره‌تی ده‌ستگیركراو، ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی ئێران كراون.
له‌م باره‌یه‌وه میدیا فارسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایانگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتداران 130 ئافره‌تی ده‌ستگیركراویان گواستووه‌ته‌وه بۆ زیندانه كاتییه‌كانی گرتوخانه‌ی قارچاك و چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه و دیاریكردنی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن.
لیژنه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه بۆ رێگریكردن له هاتنی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، له میانه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی تووندوتۆڵ كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی ئێران‌دا ئه‌نجامیانداوه، ناسنامه‌ی 118 ئافره‌تی ده‌ستگیركراو ئاشكرابووه.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه كچه كورده ئێرانییه‌كه، ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌خلاقه‌وه به بیانوی پابه‌ند نه‌بوونی به دانانی حیجاب به شێوه‌یه‌كی دروست، ده‌ستیگرده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له كۆما ده‌مێنێته‌وه و دواتر له 16 ئه‌یلولی 2022 گیان له ده‌ست ده‌دات. توڕه‌یی له به‌رامبه‌ر مردنی ئه‌م كچه گه‌نجه، به‌خێرایی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی تووندی لێكه‌وته‌وه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرا و چه‌ندین هه‌فته به‌رده‌وام بوو.
له میانه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تانه‌دا، گه‌لێك له تابۆ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان شكێنران، له‌وانه ئافره‌تان حیجابه‌كه‌ی خۆیان فڕێ‌دا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك وابوو بۆ ده‌زگاكانی حوكمڕانی له ئێران‌دا. به‌ڵام دوای چه‌ندین مانگ، به گوێره‌ی "رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران" كه باره‌گاكه‌ی له وڵاتی نه‌رویجه، له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركوتكردن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه؛ كه بووه هۆی كوژرانی لانی كه‌م 551 خۆپیشانده‌ر، له نێویاندا 68 منداڵ و 49 ئافره‌ت، گڕ و تینی خۆپیشندانه‌كان كه‌م بووه‌وه. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی "رێكخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی" له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا زیاد له 22 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون.
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران، ناڕه‌زاییه‌كانی ساڵی رابردووی گه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی خۆرئاوا. تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، ئاماژه به ده‌ستگیركردنی سه‌دان ئافره‌ت ده‌كه‌ن، نه حكومه‌ت و نه دادگاكانی ئێران، هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.
ئا له‌م كات و ساته‌دا، كه‌ناڵی "بی بی سی" فارسی، له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه پۆلیسی ئه‌منی، خانمی ئه‌ندازیار زه‌ینه‌ب كازمی ده‌ستگیركردووه. ئه‌م خانمه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، له‌لایه‌ن دادگای ئێرانه‌وه به تاوانی لابردنی حیجابه‌كه‌ی، به لێدانی 74 قامچی سزا درابوو. ئه‌ندازیار زه‌ینه‌ب له سه‌روبه‌ندی كۆنفرانسی "سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی ئێران" بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ندیكاكه، حیجابه‌كه‌ی لابردبوو.
ساڵی رابردوو، له كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ژینا ئه‌مینی دا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبوه‌وه، تیایدا زه‌ینه‌بی ئه‌ندازیار ده‌رده‌كه‌وێت، له به‌رده‌م به‌رپرسانی ئێران‌دا، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان، حیجابه‌كه‌ی فڕێده‌داته سه‌ر زه‌وییه‌كه. سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن زه‌ینه‌ب گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی قارچاك كه تایبه‌ته به زیندانیكردنی ئافره‌تان.
زه‌ینه‌ب كازمی به بۆنه‌ی ساڵیادی مردنی ژینا ئه‌مینی-یه‌وه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت: "هیچ په‌شیمان نیم له به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكردنی دادپه‌روه‌ری دژ به زوڵم و سته‌م و بێده‌نگیش نابم".
هێزه‌كانی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، رێوشوینی ئه‌منی تووندیان گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له خێزان و كه‌سوكاری قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی پار بگرن، له‌م ساڵدا یادی قوربانییه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه.
له شاری قه‌زوێن كه ده‌كه‌وێته خۆرئاوای ئێران، هێزه ئه‌منییه‌كان، گازی فرمێسك رێژیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه به‌كارهێنا كه ده‌یانویست یادی یه‌كێك له كوژراوه‌كانی ساڵی پار بكه‌نه‌وه. فاتیمه حه‌یده‌ری، خوشكی جه‌واد حه‌یده‌ری كه ساڵی پار به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی له ده‌ستدا، ده‌ڵێت هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ رێگرتن له ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی براكه‌ی، گه‌مارۆی ئه‌مینیان خسته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، په‌رله‌مانی ئێران، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر یاسایه‌ك كه وه‌ك ئه‌زموون و به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ جێبه‌جێ بكرێت. یاساكه باس له‌وه ده‌كات سزای تووندی ئه‌و ئافره‌تانه بدرێت كه له ئێران‌دا، داوای ئازادی حیجاب و جلوبه‌رگ ده‌كه‌ن.