لە دوای ئەپڵ مایکرۆسۆفت بەرهەمە نوێیەکەی نمایشکرد



کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ئیڤێنتێکدا لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، نوێترین بەرهەمی خۆی نمایشکرد، کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاواز لە خۆ دەگرێت.

مایکرۆسۆفت کۆمپیوتەری جۆری Surface Laptop Go 3ی لە ئیڤێنتەکەدا نمایشکرد، کە قەبارەکەی 12.4 و کوالیتییەکەی 1536 * 1024ە، کار بە سیستمی Intel Core i5 دەکات، بەراورد بە بەرهەمە کۆنەکەی لە %88 خێراترە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی مایکرۆسۆفت نرخەکەی لە 799 دۆلارەوە دەستپێدەکات، چاوەڕوان دەکرێت تاکو سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم بگاتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمپانیای ئەپڵ 12ی ئەیلولی 2023 نوێترین بەرهەمەکانی خۆی نمایشکرد، لە دیارترینیان ئایفۆن 15 جۆرەکانی تری بوو.

بەشی بکە لەFacebookTwitterWhatsAppMessengerViberTelegram














سەرچاوە/ SNN



AM:10:41:24/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌