بایدن ژەمی نوێی ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت و رێنمایی دەردەکات



جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا جگە لە ڤاکسینی ساڵانەی ئەنفلۆنزا، ژەمی ڤاکسینی نوێکراوەی Covid-19ی وەرگرتوە، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كه‌ی.

کیڤن ئۆکۆنۆر، پزیشکی تایبەتی جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان رایگەیاندوە، سەرۆکی ئەمریکا هیوادارە کەسانی دیکەش نمونەی ئەوبن و ڤاکسینی نوێکراوەی Covid-19 وه‌ربگرن.
هەفتەی رابردو بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکی ڕەزامەندی خۆیان بە کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنادا
هەفتەی رابردو بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکی ڕەزامەندی خۆیان بە کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنادا بۆ بەرهەمهێنانی وەشانی نوێکراوی ڤاکسینی دژە کۆڤید، کە توانای ئەوەیان هەیە باشتر خۆیان لەگەڵ جۆرەکانی ڤایرۆسەکەدا بگونجێنن کە ئێستا بڵاودەبنەوە.
پێشنیاریان کردوە کە هەمو ئەمریکییەکی تەمەن 60 ساڵ  یان زیاتر ڤاکسینی کۆئەندامی هەناسەدان وەربگرن
هەروەها بەرپرسان پێشنیاریان کردوە کە هەمو ئەمریکییەکی تەمەن 60 ساڵ یان زیاتر ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان (RCV) وەربگرن.

11ی ئه‌م مانگه‌، بایدن بە فەرمی کۆتایی بە باری نائاسایی تەندروستی نیشتمانی هێنا، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤیدەوە ڕاگەیەندرابو، لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵدا پاڵپشتییەکی ناوازە پێشکەش بە سیستەمی تەندروستی کرا لە وڵاتێکدا کە زیاتر لە یەک ملیۆن مردنی تۆمارکرد بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌.













سەرچاوە/ خەندان



AM:10:43:24/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌