عێراق یەکەم وڵاتە لەپشووەکاندا



پشووی فەرمی لە عێراق لە ساڵێکدا 100 ڕۆژ تێدەپەڕێت، بەبێ حسابکردنی ڕۆژانی هەینی و شەممە، کە بۆ زۆربەی فەرمانبەران لە وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق بە پشوو دادەنرێت، ئەمەش وا لە چاودێران دەکات ڕەخنە لەو پشووە زۆرانە بگرن، کە دەبێتە هۆی زیانی گەورە و دواکەوتنی زۆرێک لە کاروبارەکان له‌ وڵاتدا کە ئەم پشوانەش زیاتر مەزهەبین و فەرمی نین.

زۆربەی ئەم پشوانەی عێراق تایبەتن بە پرسە مێژوویی و ئایینی و مەزهەبییەکانەوە، کە هەندێک جار سەرچاوەی جیاوازی دووبەرەکین لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا، نەک بۆنەی نیشتمانی و مێژوویی بن وەک سەرچاوەیەک بۆ دروستکردنی هەستی مێژوو و نیشتمانی هاوبەش کە بەشیکی سەرەکین لە پرۆسەی بونیاتنانی نیشتمانسازی و دەوڵەتسازی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی 2015ەوە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانیوە یاسای پشووی فەرمیی بێ مشتومڕ دەربکات، بەهۆی ناکۆکی قووڵی سەبارەت بەو یاسایە، کە بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە جارێک بگوازرێتەوە بۆ دانیشتنەکانی دواتری پەرلەمان، بەو هیوایەیی یەکلایبکرێتەوە.

بەرپرسان و نوێنەرانی پێشوو دووپاتی دەکەنەوە کە ژمارەی ئەو پشووانەی لە ساڵی 2021 لەلایەن حکومەتەوە ڕاگەیەندراوە گەیشتووەتە 105 ڕۆژ، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022دا 110 ڕۆژی تێپەڕاندووە بەدەر لە ڕۆژانی هەینی و شەممە.

زۆربەی ئەو پشووانە ملکەچی "میزاجی" حکومەتی عێراقە، بەبێ ئەوەی گرنگی بەوە بدرێت کە بەشدارییان لە دواکەوتنی وڵاتدا هەیە، بەتایبەت مامەڵە فەرمییەکانی پەیوەست بە عێراقییەکان لە وەزارەتەکانی دەوڵەت و دادگا و قوتابخانە و ئەوانی تر، ئەمەش لەسەر بنەمای یاسایەکی ڕوون و تایبەت نییە.
یاسای عێراق مافی بە حکومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان داوە کە بەتەنها بۆ دانیشتوانی پارێزگاکە پشوو ڕابگەیەنن، بەپێی پێویست، ئەمەش لەچەند قایمقامیەتێکدا بەهۆکاری جیاجیا دووبارە بووەتەوە.

پێشتریش وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق هاوکێشەیەکی نوێی بۆ یاسای پشووە فەرمییەکان پێشنیار کردبوو، بە هاوکاری دەزگاکانی حکومەت، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بۆیان دەرکەوت کە بڕگەکانی ناو پێشنیازەکە کێشە دروستدەکەن سەبارەت بەو جەژنانەی کە پەیوەندییان بە بۆنە مەزهەبیەکان یان بۆنە مشتومڕاوییەکانەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەیاننامەیەکدا، "عێراق بووەتە یەکەم وڵاتی جیهان لە ژمارەی پشووە فەرمییەکان، ئەمەش کاریگەری لەسەر دەستکەوت و بارودۆخی ئابووری و پێشکەوتنی وڵاتەکە هەیە، هەروەها ئەو پێشنیازە تەنها 12 پشووی فەرمیی گرنگ لەخۆدەگرێت”.

بەرپرسێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕۆژی هەینی بە ئەلعەرەبی ئەلجەدیدی ڕاگەیاند: ئاژاوەیەکی تەواو لە دیاریکردنی پشووەکاندا هەیە، حکومەت زیاتر لە بۆنەیەکی ناگرنگ وەک پشووی فەرمی ناساندووە، ئەمەش بەزۆری دەبێتە هۆی دواکەوتنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت لە تەواوکردنی ئەرکەکانیان، باسی کەڵەکەبوونی مامەڵەی هاووڵاتیان ناکەم .

جەختیشی لەوەکردەوە "یاسادانان بۆ پشووی  جەژنەکان بابەتێکی زۆر گرنگە، ئەم یاسایە بڕیار بوو بە یاسای جەژن و فەرمی و یادەکان ناوببرێت، هەروەها هەموو جەژن و بۆنە مەزهەبیەکان لەخۆ دەگرێت کە بۆ هەموو عێراقیەکان گرنگن، بەڵام سیاسی هەیە". لایەنەکان کە ڕێگری لە تێپەڕاندنی دەکەن”.













سەرچاوە/ هەرێم نیوز



AM:11:13:24/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌