ئازادکردنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی رەتکرایەوە



پارێزەرێکی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، دادگا ئازادکردنی شێروان شێروانی رەتکردووەتەوە،

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئاداری 2025، محەمەد عەبدوڵڵا، پارێزەری شێروان شێروانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، "جارێکی تر ستەم کردن لە شێروان شێروانی کراو دادوەر بریاریدا بە رەتکردنەوەی داواکاری بریکاردارم رۆژنامەنووس شێروان ئەمین ناسراو بە شێروان شێروانی بە ئازادبوونی بە مەرج، کە بەداخەوە بریارێکی چاوەڕوان نەکراو بوو".

ئەمەش لەکاتێکدا رۆژی  9ی ئاداری 2025، ماوەی یاسایی سزای شێروان شێروانی کۆتایی هات و دەبوو ئازاد بکرێت، بەڵام دادگا ئازادکردنەکەی رەتکردووەتەوە.



AM:11:43:16/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌